مه‌لایه‌كی داعش به كوڵ ده‌گری و كوژرانی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی ئاشكرا ده‌كات
ئه‌بو قوته‌یبه به كوڵ گریاوه‌و ئایه‌تی بۆ خوێندووه‌ته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
پێشنویژو وتاربێژێكی داعش له یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانی ته‌له‌عفه‌ر كه زۆر له ئه‌بو به‌كر به‌غدادی رێبه‌ری داعش نزیك بووه، له وتاری هه‌ینیدا به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ ئاماژه‌ی بۆ كوژرانی به‌غدادی كردووه، چونكه كاتێك ناوی "خه‌لیفه" كه‌یانی هێناوه زۆر به كوڵ بۆی گریاوه.
به گویره‌ی زانیارییه‌كانی میدیاكانی عێراق، مه‌لایه‌ك كه به "ئه‌بو قوته‌یبه" ناسراوه، له وتاری هه‌ینی رابردوودا 30/6/2017 له باسكردنی به‌غدادیدا زۆر گریاوه، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ كوژرانی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی رێبه‌ری داعش لێكده‌درێته‌وه، چونكه پێش چه‌ند رۆژێك به‌رپرسانی رووسیاش به‌هۆی بۆردوومانكردنی مۆڵگه‌یه‌كی داعش له ره‌ققه گریمانه‌ی كوژرانی خه‌لیفه‌كه‌ی داعشیتن بڵاوكردبووه‌وه.
مه‌لا‌كه‌ی داعش له به‌رده‌م ژماره‌یه‌كی زۆر له ئاماده‌بووانی مزگه‌وته‌كه و لایه‌نگرانی داعشدا داوای خۆڕاگریی و به‌رده‌وامیدانی به شه‌ڕ لێكردوون، له‌و كاته‌شدا كه‌ناوی به‌غدادی هێناوه، ده‌ستی به گریانێكی به كوڵ كردووه‌و دوایی ماوه‌یه‌ك بێده‌نگ بووه و پاشان ده‌ستیكردووه به خوێندنی ئایه‌تی قورئان بۆی، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه خه‌ڵكێكی زۆر ئه‌و ره‌وشه‌ی به‌سه‌ر ئه‌بو قوته‌یبه‌دا هاتووه به راگه‌یاندنی هه‌واڵی كوژرانی به‌غدادی ده‌زانن.
له مزگه‌وتێكی دیكه‌ی شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ریش یه‌كێك له سه‌ركرده پله باڵاكانی داعش به ناوی " ئه‌بو به‌ڕائی مووسڵی" دانی به شكستی رێكخراوه‌كه‌یان له جه‌نگی مووسڵدا ناوه.