عێراق هه‌نارده و داهاتی نه‌وتی مانگی رابردوو ئاشكرا دەكات
ھەناردەی نەوت بەرزبووەتەوە
K24 - ھەولێر
مانگی رابردوو عێراق 98 ملیۆن و 178 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهانی كردووه و له‌و رێگه‌یەوه 4 ملیار و 130 ملیۆن دۆلاری ده‌ستكه‌وتووه.
وزاره‌تی نه‌وتی عێراق راپۆرتی هه‌نارده و داهاتی نه‌وتی مانگی رابردووی بڵاو كرده‌وه و رایگه‌یاندووه، رۆژانه زیاتر له 30 ملیۆن و 380 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتیان هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كردووه.
كۆی گشتی نه‌وتی هه‌نارده‌كراویش له مانگی رابردوودا گه‌یشتووه‌ته 98 ملیۆن و 178 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت، له‌و بڕه‌ش ته‌نها نزیكه‌ی 700 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركووكی تێدایه و زۆربه‌ی نه‌وتی هه‌نارده‌كراو له كێڵگه‌كانی باشووره، ئه‌مه‌ش به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق پێشان ده‌دات به‌راورد به‌مانگی ئایار.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، مانگی رابردوو هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی به 42 دۆلار و 6 سه‌نت فرۆشتووه و به‌مه‌ش زیاتر له 4 ملیار دۆلاری ده‌ستكه‌وتووه.