ئێران چۆن په‌نابه‌ره ئه‌فغانییه‌كانی كردووه‌ته چه‌كدار و ره‌وانه‌ی سووریای كردوون
رۆژنامه‌وانێكی ئه‌فغانی ورده‌كاری ئه‌و پرۆسه نهێنییه‌ی ئاشكرا كردووه
K24 - هه‌ولێر:
شه‌ڕ، هاووڵاتییانی ئه‌فغانستانی گوشیوه، رۆژنامه‌وانێكی ئه‌فغانی به‌ناوی عه‌لی له‌تیفی، له وتارێكدا، ته‌واوی ورده‌كاری پرۆسه‌ی به چه‌كداركردنی په‌نابه‌ره ئه‌فغانییه‌كان له ئێران و دواتریش رهوانهكردنییان بۆ سووریا، ئاشكرا ده‌كات.
له‌تیفی له وتاره‌كه‌یدا، كه له رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كات، جه‌نگ له هه‌موولایه‌كی جیهان ئه‌فغانییه‌كانی گوشیوه، به ملیۆنان ئه‌فغانی له كامپه‌كانی په‌نابه‌رانن له ئێران و پاكستان.
له‌تیفی باس له ره‌وشی ئاواره و په‌نابه‌ران ده‌كات له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو و رایده‌گه‌یه‌نێت، كه ئاواره‌بوون زیاتر بووه، به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له سووریا هه‌ڵیگیرساندووه.
له درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا، له‌تیفی، باس له چیرۆكی ژیانگی گه‌نجێكی 19 ساڵی ئه‌فغانی ده‌كات، به‌ناوی عهبدولئهمین، كه پێشتر نیشته‌جێی دۆڵی فولادی شاری بامیانی ئه‌نفغانستان بووه كه یه‌كێكه له هه‌ژارترین شاره‌كانی ئه‌و وڵاته و عهبدولئهمین له‌وێ سه‌رقاڵی جووتیاری بووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مێك بچنێته‌وه، ته‌نها به‌شی خۆی بكات.
هه‌ژاری بامیان
عهبدولئهمین، به مه‌به‌ستی باشتركردنی ژیانی خۆی و په‌یداكردنی پاره‌یه‌كی زیاتر رووی كردووه‌ته ئێران، به‌و پێیه‌ی سێ به‌شی دانیشتووانی بامیان، مانگانه به كه‌متر له 25 دۆلار ده‌ژین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ژارییه‌كی زۆر له شاره‌كه هه‌یه، هاوكات كاریش ده‌ستناكه‌وێت.
وه‌ك ئه‌و نووسه‌ره ئاماژه‌ی بۆ كردووه، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری گه‌نجانی بامیان، به رێگه‌ی قاچاغه‌وه خۆیان گه‌یاندووه‌ته ئێران، عهبدولئهمینیش به هه‌مان شێوه، چووه‌ته ماڵی خوشكه‌كه‌ی، كه نیشته‌جێی شاری ئه‌سفه‌هانن.
به گوێره‌وی ئه‌و وتاره‌ی له نیویۆرك تایمز بڵاوكراوه‌ته‌وه، عهبدولئهمین توانیویه‌تی له‌و بڕه پاره‌یه‌ی مانگانه ده‌ستی ده‌كه‌وێت له كاره‌كه‌یدا، كه كرێكارییه و 200 دۆلاره، توانیویه‌تی بڕه پاره‌یه‌ك پاشه‌كه‌وت بكات و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری دیكه‌ی ئه‌فغانی، بۆ حه‌جی كه‌ربه‌لا چووه‌ته عێراق، دوای گه‌ڕانه‌وه‌شی نه‌یتوانیوه هیچ كارێك ده‌ستبخات.
له‌و ماوه‌یه‌دا له ئێران، دووچاری سووكایه‌تی و جیاكاری بووه‌ته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی په‌نابه‌ره ئه‌فغانییه‌كان دووچاری ده‌بنه‌وه، به‌رده‌وامیش ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بووه دیپۆرتی ئه‌فغانستان بكرێته‌وه، عهبدولئهمین ده‌ڵێت: "ئێران نیشتمانی ئێمه نییه و تایبه‌ته به نه‌ته‌وه‌ی دیكه"، ده‌شڵێت: "یان ده‌بێت ئازار بچێژی و بچهوسێیهوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاره، یان ده‌بێت بمری".
مه‌زاری شیعه‌كان
به گوێره‌ی وتاره‌كه‌ی له‌تیفی، زستانی رابردوو، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران پێشنیازێكییان بۆ عهبدولئهمین كردووه، كه مافی نیشته‌جێبوونی 10 ساڵ و مانگانه‌ش 800 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌درێتێ، ئه‌گه‌ر ببێته چه‌كدار و بچێته سووریا و پاسه‌وانی له مه‌زاری سه‌یده زه‌ینه‌ب بكات.
پێشتریش رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی بابه‌تێكی له‌و شێوه‌یه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به ناردنی ئه‌فغانییه‌كان كردووه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ سووریا و رایگه‌یاندووه، رۆڵی ئێران له سووریا، ته‌نها له چوارچێوه‌ی راوێژكاره سه‌ربازییه‌كان كورت نه‌بووه‌ته‌وه و چه‌كداریشی له‌و وڵاته هه‌یه.
رۆژنامه‌كه له راپۆرته‌كه‌دا، ئه‌وه‌شی بڵاوكردووه‌ته‌وه، لیوایه‌كی سه‌ربازی به ته‌واوی چه‌كوچۆڵی سه‌ربازییه‌وه به‌ناوی "فاطمیون"، له پاڵ لیوایه‌كی سه‌ر به رژێمی ئه‌سه‌د، شه‌ڕ ده‌كه‌ن، ته‌واوی چه‌كدارانیشی په‌نابه‌ری ئه‌فغانین و له به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی یاسایی په‌نابه‌رێتییان له ئێران، رازی بوونه چه‌كداری بكه‌ن و بچنه سووریا.
به گوێره‌ی قسه‌كانی ئه‌مین، كه له نیویۆرك تایمز بڵاوكراوه‌ته‌وه، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی سووریا، ململانێكی نێوان ئه‌سه‌د و به‌ره‌ی نوسره بووه، به‌تایبه‌تیش ئه‌و كاته‌ی به‌رپرسی یه‌كه‌می ئه‌و به‌ره‌یه، ویستوویه‌تی له یه‌كێك له مزگه‌وته‌كان كۆگایه‌ك درووست بكات، له به‌رامبه‌ریشدا به‌شار ئه‌سه‌د، هه‌وڵیداوه مزگه‌وته‌كه، كه شوێنێكی پیرۆزی شیعه‌كانه، بیپارێزێت، له‌گه‌ڵ ته‌واوی شوێنه‌كانی دیكه، له به‌رامبه‌ریشدا به‌ره‌ی نووسره، داوای رووخاندنی ئه‌سه‌د و ویرانكردنی مه‌زارگه شیعییه‌كانی كردووه.
عهبدولئهمین بووه‌ته چه‌كدار و له حه‌له‌ب جێگیر بووه، ئه‌فغانییه شیعه‌كان، له ریزی لیوای فاتمیوندان و ئه‌ركی هاوكاریكردنی سوپای سووریایان پێسپێردراوه بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب، له چه‌كدارانی ئۆپۆزیسیۆن، له‌و پێناوه‌شدا، عهبدولئهمین و سه‌دان گه‌نجی دیكه‌ی ئه‌فغانی، به فه‌رمانی گاردی كۆماری ئێران شه‌ڕییان كردووه.
دوای برینداربوونی، گه‌ڕاوه‌ته‌وه بامیان، دوو مانگ پێشتریش مافی مانه‌وه‌ی ئێرانی‌یان پێداوه بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ و به‌ڵێنی پێدانی خانووێكیشیان داوه‌تێ، له‌وه‌ش سه‌رپشك كراوه كه بیه‌وێت دوای جه‌نگ له سووریا بژی.
عهبدولئهمین باس له‌وه ده‌كات، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری گه‌نجه ئه‌فغانییه‌كان له ئێران بێسهرو شوێن بوونه و ونن، ته‌نها ئاگاداری به‌شێكیانه و له رێگه‌ی تیلیگرامه‌وه له په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵیان.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ، له راپۆرتێكدا ده‌ڵێت: "گاردی كۆماری ئێران، به هه‌زاران سه‌ربازی ئه‌فغانی، كه به‌شێوه‌ی نایاسایی و به‌بێ بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له ئێران ده‌ژین، بۆ شه‌ڕكردن ره‌وانه‌ی سووریا كراون، هه‌ندێكیشیان ده‌ڵێن له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه ناچاركراون ئه‌و كاره بكه‌ن".
یا سووریا یا جێهێشتنی ئێران
ئێران داوای له‌و گه‌نجانه كردووه، به‌رگری له شوێنه پیرۆزه شیعییه‌كان بكه‌ن، له به‌رامبه‌ریشدا پاره‌ی پێداون".
رێكخراوه‌كه له درێژه‌ی راپۆرته‌كه‌یدا ده‌شڵێت: "له كۆتایی 2015، رێكخراوه‌كه‌یان 20 گه‌نجی ئه‌فغانی بینیوه كه له ئێران ژیاون، هه‌ندێكیان گوتوویانه ناچار كراوین بۆ ئه‌وه‌ی له سووریا بجه‌نگین، هه‌ندێكیشیان به‌ره‌و یۆنان رایان كردووه، یاخود دیپۆرت كراونه‌ته‌وه چونكه ره‌تییانكردووه‌ته‌وه بچنه سووریا".
هیومان رایتس وۆچ، له زاری گه‌نجێكی 17 ساڵییه‌وه ده‌ڵێت: "ناچاركراوه بچێته شه‌ڕ به‌بێ ئه‌وه‌ی بژارده‌ی ره‌تكردنه‌وه‌ی پێ بدرێت، هه‌ندێكیشیان خۆبه‌خشانه له ریزی میلیشیان چه‌كدارییه ئێرانییه‌كان له سووریا شه‌ڕییان كردووه، یا به‌هۆی بیروباوه‌ڕی ئایینی بووه، یان بۆ چاككردنی مافی مانه‌وه‌یان له ئێران".
رێكخراوه‌كه نموونه‌یه‌كی وه‌ك دیارترین حاڵه‌تی به چه‌كداركردنی هێناوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "دوو گه‌نجی ئه‌فغانی، كه كوڕه مامی یه‌كتر بوونه و ته‌مه‌نیان 17 ساڵ بووه، هه‌ردووكیان ده‌ستگیركراون، یه‌كیان به زۆره‌ملێ مه‌شق و راهێنانی پێكراوه و ره‌وانه‌ی سووریا كراوه، ئه‌وه‌ی دیكه‌ش گوایه بۆ سه‌ربازی ناشێت، ره‌وانه‌ی ئه‌فغانستان كراوه‌ته‌وه، دوو برای دیكه‌ی ئه‌فغانیش، ته‌مه‌نیان 20 ساڵان و 32 ساڵان بووه، له‌گه‌ڵ مێرمنداڵێك ده‌ستگیركراون و ناچارییان كردوون یان بچنه سووریا یانیش ئێران جێبهێڵن".
له درێژه‌ی راپۆرته‌كه‌شدا هاتووه: "ئه‌فغانییه‌كانی دیكه بۆ رێكخراوه‌كه گوتوویانه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ده‌ستگیریان كردوون و ناچاریان كردوون یان بۆ شه‌ڕ بچنه سووریا، یان ئێران جێبهێڵن، بۆیه به ناچاری ئێرانی‌یان جێهێشتووه، هه‌ندێكی دیكه‌ش گوتوویانه به خۆبه‌خش چوونه‌ته خزمه‌تی سه‌ربازی و شه‌ڕ كردن له سووریا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئێران، زۆربه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ش بۆ باشتركردنی گوزه‌ران و مانه‌وه‌یانه له ئێران".