تره‌مپ: له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا شتانێكى جێى بايه‌خ رووده‌ده‌ن
روونى نه‌كرده‌وه ئه‌و شتانه چيين.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه جريوه‌يه‌كى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا نووسيويه‌تى: شتانێكى سه‌رنجڕاكێش له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست رووده‌ده‌ن، كه جێى بايه‌خ ده‌بن، به بێ ئه‌وه‌ى روونى بكاته‌وه ئه‌و شتانه چين.
تره‌مپ نووسيويه‌تى: دوێنێ يه‌كشه‌ممه له‌گه‌ڵ پادشاى عه‌ره‌بستانى سعووديه له باره‌ى ئاشتى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته‌وه قسه‌م كرد.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: له‌وێدا شتانێكى جێى بايه‌خ رووده‌ده‌ن.
سه‌رۆكى ئه‌مريكا روونى نه‌كردووه‌ته‌وه سرووشتى ئه‌و شتانه چييه كه گريمانه ده‌كرێت رووبده‌ن. ئايا په‌يوه‌ستن به قه‌يرانى وڵاتانى كه‌نداو له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، يان پرسى ئاشتى فه‌له‌ستين و ئيسرائيله.
Spoke yesterday with the King of Saudi Arabia about peace in the Middle-East. Interesting things are happening!
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) ٣ يوليو، ٢٠١٧
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، توێژه‌رى سياسى و راوێژكارى پێشووى ئيداره‌ى ئه‌مريكا وهليد فارس، دواى گفتوگۆيه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ ميرى قه‌ته‌ر ته‌ميم بن حه‌مه‌د رايگه‌ياندووه، ئه‌مريكا ده‌يه‌وێت قه‌ته‌ر چاو به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلامى ئێران و ئيخوان موسليميندا بخشێنێته‌وه و بگه‌ڕێته‌وه بۆ بازنه‌ى كه‌نداو.
ئه‌و توێژه‌ره هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: ده‌وحه پێويستى به‌وه‌يه بڕيارێكى گرنگ بدات و بژارى ئاسانى له‌به‌رده‌ست نييه، به‌ڵام وڵاتانى بايكۆت ئه‌وه‌يان ده‌وێت و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش سوورن.
told BBC radio that "the U.S. wants Qatar to change course on Iran and the Ikhwan and reintegrate the Gulf... https://t.co/q0QRBWwTjS
— Walid Phares (@WalidPhares) ٣ يوليو، ٢٠١٧