ده‌رهێنانی نه‌وت له كێڵگه‌ی نه‌وتی ئه‌تروش ده‌ستیپێكرد
كۆمپانیای تاقه رۆژانه 30 هه‌زار به‌رمیل ده‌رده‌هێنێت
K24 - ھەولێر
كۆمپانیای نیشتمانی ئیمارات بۆ وزه، ناسراو به تاقه، به هاوبه‌شی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیاكانی شاماران و ماراتۆن، ده‌رهێنانی نه‌وتیان له كیڵگه‌ی نه‌وتی ئه‌تروش ده‌ستپێكرد.
له‌وباره‌یه‌وه، كۆمپانیای تاقه رایگه‌یاندووه، یه‌كه‌م هه‌نگاو ده‌رهێنانی 30 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته و دواتریش كاری پێشخستن به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای تاقه، سه‌عید موباره‌ك ئه‌لهاجری، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد، كاركردنی ئه‌وان له كیڵگه‌ی نه‌وتی ئه‌تروش له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رزترین ستانده‌ره‌كانی پاراستنی سه‌لامه‌تی و ژینگه‌ییه بۆ ناوچه‌كه.
كیڵگه‌ی نه‌وتی ئه‌تروش له ساڵی 2011 دۆزرایه‌وه و دوو ساڵ دواتر كاری په‌ره‌پێدان و پیشخستن تێیدا ده‌ستیپێكرد، به‌گوێره‌ی گرێبەستی ئەو كۆمپانیایە له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 40% قازانجی ئه‌و كیڵگه‌یه بۆ كۆمپانیاكه‌یه.