لە ماوەی 6 مانگدا 122 كۆڵبەری كورد كوژران و بریندار بوون
17 کۆڵبەر بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران كوژراون
K24 - ھەولێر
بە پێی ئاماری ناوەندی مافی مرۆڤی ھەنگاو، تەنیا لە 6 مانگی یەكەمی ئەمساڵدا، 39 كۆڵبەری كورد كوژراون و 83 كۆڵبەریش بریندار بوون. لەو ژمارەیەش 17 کۆڵبەر بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و 8 کۆڵبەر بە هۆی راوەدوونانی هێزە ئینتزامییەكانی ئێران گیانیان لە دەست داوە.
ھەر بەپێی ئەو ئامارە، زۆربەی ئەو كۆڵبەرانە خەڵكی پارێزگاكانی ورمێ و سنە و كرماشانی رۆژھەڵاتی كوردستانن.
لە ماوەی رابردوودا كوژران و برینداركردنی كۆڵبەرانی كورد لە لایەن ھێزە ئینتزامییەكانی ئێرانەوە، ناڕەزایی زۆری خەڵكی رۆژھەڵاتی كوردستانی لێكەوتەوە و پەرلەمانی ئێرانیش بڕیاریدا بیمەی كۆڵبەری بۆ ئەوكەسانە دابین بكات كە لە سنوورەكان كۆڵبەری دەكەن، تا ئێستاش بە شێوەیەكی بەرچاو ئەو پڕۆژەیە جێبەجێنەكراوە.