سوپای نیشتمانی لیبیا: به‌نغازی له داعش پاككرایه‌وه
داعش لێره‌ش شكستی خوارد
K24 - هه‌ولێر:
سوپای لیبیا رایگه‌یاند، ته‌واوی شاری به‌نغازییان كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه و له ئێستادا هیچ چه‌كدارێكی داعش له شاره‌كه‌دا نه‌ماوه.
موشیر خه‌لیفه حه‌فته‌ر، سه‌ركرده‌ی سوپای نیشتمانی لیبیا رایگه‌یاند، هێزه‌كانییان به‌ره‌و دوایین مۆڵگه‌ی "تیرۆریستان" له شاری به‌نغازی له پێشڕه‌ویدان.
گوته‌بێژی ئه‌و هێزه‌ش رایده‌گه‌ینێت، له رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه هێزه‌كانییان ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تییان بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی چه‌ند شوێنێكی ستراتیژی شاره‌كه ده‌ستپێكردووه، كه یه‌كێكیان شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی نیشانه‌شكێنه‌كانی داعش بووه.
سوپاس نیشتمانی لیبیا راشیده‌گه‌یه‌نێت، دوای سێ ساڵ شه‌ڕی كۆڵان به كۆڵان، له ئێستادا شتێكی ئه‌وتۆیان نه‌ماوه ته‌واوی شاره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
به هۆی شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان هێزه‌كانی حه‌فته‌ر، له دژی چه‌كدارانی ئۆپۆزیسیۆن و چه‌كدارانی داعش، له 2014ه‌وه، ئێستاش شاره‌كه ویڕان بووه.
سێ ساڵ پێش ئێستا، لیبیا به‌سه‌ر دوو هاوپه‌یمانێتیدا دابه‌ش بوو، یه‌كێكیان له رۆژهه‌ڵات و ئه‌وی دیكه‌یان له رۆژئاوا، ئه‌و دوو هاوپه‌یمانێتییه دوو حكوومه‌تی جیاوازیان پێكهێناوه، یه‌كێكیان له ته‌رابلووسی پایته‌خته و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پاڵپشتی ده‌كات، به‌ڵام خه‌لیفه حه‌فته‌ر و هێزه‌كانی، ئه‌و حكوومه‌ته ره‌تده‌كه‌نه‌وه.