10 وەفادارترین یاریزانانی تۆپی پێ بۆ یانەکانیان، مێسی دەبێتە دواینیان

له مێژووی پیشه‌گه‌ری یاریزانانی جیهاندا، زۆرجار ئه‌ستێره‌كان له پێناو وه‌فاداری و خۆشه‌ویستییان بۆ هانده‌ران و یانه‌كانیان چه‌ندان ئۆفه‌ری گرانبه‌های یانه‌كان ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه و مانه‌وه له ریزی یانه‌كانیان هه‌ڵده‌بژێرن، دوایینجار كه په‌یمانی وه‌فا و میهره‌بانی بۆ یانه‌كه‌ی دووپات كرده‌وه لیۆنێل مێسی بوو، له كاتێكدا یانه گه‌وره‌كان ئۆفه‌ری زه‌به‌لاحیان بۆ ئاماده كرد بوو، به‌ڵام به نه‌خێر وه‌ڵامی سه‌رجه‌م ئۆفه‌ره‌كانی دایه‌وه.
له‌م راپۆرته‌ی خواره‌وه دیارترین ئه‌و یاریزانه ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه به درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان وه‌فای سۆز و خۆشه‌ویستیان بۆ یانه‌كه‌یان دووپات كرده‌وه و مانه‌وه‌یان له یانه‌كانیان هه‌ڵبژاردووه.
10ـ جیمی كاراگر، یه‌كه‌م یاری به درێسی لیڤه‌رپوول له 1996 ئه‌نجامدا وبه‌شداریی 737 یاری له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی كرد، دوایینجاریش له 2013 به‌بێ ئه‌وه‌ی درێسی هیچ یانه‌یه‌كی دیكه بپۆشێت ماڵئاوایی له یاریكردن كرد.
9ـ تۆنی ئادامز، به‌رگریكاری ئینگلیزی، یه‌كه‌مین یاری به درێسی ئارسێناڵ له 1983 كرد و504 یاریشی ئه‌نجامدا، دوایینجاریش هه‌ر له یانه‌ی تۆپچییه‌كانی له‌نده‌ن له 2002 ماڵئاوایی له یاریگه‌كان كرد.
8ـ رۆجێ سینا، كاپتن و گۆڵپارێزه گۆڵكاره‌كه‌ی یانه‌ی ساوپاوڵۆی برازیلی، یه‌كه‌مین یاری خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی له 1992 كرد، له 2015 وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند و به‌شداریی 577 یاری كرد.
7ـ دانیێلی دی رۆسی، یه‌كه‌مین یاری خۆی له 2002 له‌گه‌ڵ رۆما كرد و تا ئێستاش له‌گه‌ڵ گۆركه‌كانی رۆما به‌رده‌وامه و چه‌ندان گرێبه‌ستی یانه گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپای ره‌ت كردۆته‌وه.
6ـ پۆڵ سكۆڵز، له 1994 بۆ یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد گواسترایه‌وه و 493 یاری بۆ شه‌یتانه سووره‌كان كرد، له 2013 وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند.
5ـ پاوڵۆ مالدینی، هه‌موو ته‌مه‌نی به یانه‌ی ئه‌ی سی میلان به‌خشی، یه‌كه‌مین یاری له 1985 بۆ میلان كرد و 902 یاری فه‌رمی بۆ یانه‌كه‌ی ئه‌نجامدا، دواتر له 2009 هه‌ر له هه‌مان یانه بڕیاری خانه‌نشینبوونی دا.
4ـ گاری نیڤڵ، له 1992 یه‌كه‌مین یاری بۆ مانچێسته‌ر یونایتد ئه‌نجامدا، نزیكه 19 ساڵ به‌رگری له درێسی شه‌یتانه سووره‌كان كرد و 400 یاری بۆ یانه‌كه‌ی ئه‌نجامدا، دواجار له 2011 به‌بێ ئه‌وه‌ی پۆشینی درێسی هیچ یانه‌یه‌كی دیكه‌ی قبووڵ بێت هه‌ر له مان یونایتد وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند.
3ـ رایان گیگز، ئه‌ستێره‌ی وێڵزی یه‌كه‌مین یاری بۆ مان یونایتد له 1990 ئه‌نجامدا و 672 یاری بۆ شه‌یتانه سووره‌كان كرد و له 2014 ماڵئاوایی له یاریكردن كرد.
2ـ فرانسیسكۆ تۆتتی، تا هێز له ئه‌ژنۆ و جه‌سته‌ی مابوو به‌رگری له درێسی رۆما كرد، یه‌كه‌مین یاری له 1992 بۆ رۆما ئه‌نجامدا و به‌شداری 619 یاری كرد، له هاوینی ئه‌مساڵ به فه‌رمی وازهێنانی له رۆما راگه‌یاند.
1ـ لیۆنێل مێسی له 2004ـه‌وه له بارسێلۆنا یاری ده‌كات، له ئێستاشدا گرێبه‌سته‌كه‌ی تا 2021 له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی درێژ كردۆته‌وه.