له‌يلا زانا له په‌رله‌مان ده‌رده‌كرێت
مووچه‌ى ده‌بڕێت و ژوورى تايبه‌تى پێ نا‌درێت و رێگه‌شى پێ نا‌درێت به‌شدارى له‌و دانيشتنانه بكات كه تايبه‌تن به په‌سندكردنى ياساكان.
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ريه‌ك پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى ده‌سه‌ڵاتدار (ئاكه‌په) و پارتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رستی توركیا (مه‌هه‌په) پڕۆژه‌ياسايه‌كى نوێيان ئاماده‌كردووه كه به هۆيه‌وه له‌يلا زانا په‌رله‌مانتارى پارتى كۆمه‌ڵگه‌ى ديموكرات (هه‌ده‌په) له په‌رله‌مانى توركيا ده‌رده‌كرێت.
له پرۆژه ياساكه‌دا داواكراوه هه‌ر په‌رله‌مانتارێك سوێندى ياساى نه‌خوات ماف و ئيمتيازه‌كانى په‌رله‌مانتارى لێ وه‌ربگيرێته‌وه.
به گوێره‌ى ئه‌و پڕۆژه ياسايه هه‌ر په‌رله‌مانتارێك سوێندى ياساى نه‌خوات، ئه‌وا، مووچه‌ى ده‌بڕێت و ژوورى تايبه‌تى پێ نا‌درێت و رێگه‌شى پێ نا‌درێت به‌شدارى له‌و دانيشتنانه بكات كه تايبه‌تن به په‌سندكردنى ياساكان.
جێ ئاماژه‌يه، به هۆى ئه‌وه‌ى له‌يلا زانا له سوێندخواردنيدا ده‌سته‌واژه‌ى (گه‌لى توركى) به‌كارنه‌هێناوه و له برى ئه‌وه ناوى (توركيا)ى هێناوه و هه‌روه‌ها سوێنده‌كه‌ى له لايه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سند نه‌كراوه، پڕۆژه ياساكه ده‌يگرێته‌وه و به‌و هۆيه‌وه ژوورى تايبه‌تى له په‌رله‌مان پێ نا‌درێت و هه‌روه‌ها رێگه‌ى پێ نا‌درێت له دانيشتنه‌كانى په‌رله‌ماندا به‌شدارى بكات و مووچه‌ى په‌رله‌مانتارى پێ نا‌درێت و تايبه‌تمه‌ندى په‌رله‌منتارى پێ نا‌درێت.