قەتەر: تواناى رووبەرووبوونهوهی قەیرانی لەوە گەورەترمان ههیه
قەتەر خاوەن یەدەگێكی دارایی بەھێزە
K24ههولێر:
وەزیری دارایی قەتەر رایگەیاند، قەتەر خاوەن یەدەگێكی دارایی بەھێزەو دەتوانین رووبەرووی ئەو ئابڵوقەیە ببینەوە لەلایەن وڵاتانی كەنداوەوە خراوەتەسەرمان.
عەلی شەریف وەزیری دارایی قەتەر بە ذە تایمزی بەریتانی رایگەیاند، لەم قەیرانەدا دۆخی دارایی قەتەر لە ئاستێكی زۆر باشدایە و ھەروەھا توانای ئەوەی رووبەرووەی ئاستەنگی لەوە گەورەتر بێتەوە، لە ھەماناكاتدا دۆخی ئابووری قەتەر باشترە لە ھەریەك لە وڵاتانی سعودیە, ئیمارات, بەحرەین و میسر.
وەزیری دارایی قەتەر ئاماژەی بەوەشكردووە، لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا لەرێگەی فرۆشتنی نەوت و گازەوە داھاتێكی زۆرمان كۆكردووەتەوە و ئێستا خاوەنی یەدەگی دراوی بیانی زۆرین، ھەروەھا خاوەن چەند سندوقێكی دارایی دامەزراوەی گەورەین كە دەتوانێت لەسەدا 25 بەرھەمی ناوخۆیی دابین بكات.