دوو كۆمپانیای په‌یوه‌ندیكردنی قه‌ته‌ڕی ناوه‌كانی خۆیان كرده "ته‌میم مه‌جد"
وه‌ك ده‌ربڕینی پشتیوانی بۆ ئه‌میری وڵات
K24 - هه‌ولێر:
هه‌ردوو كۆمپانیای بواری په‌یوه‌ندیكردن له قه‌ته‌ڕ (ئوریدوو و ڤۆدافۆن) وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ ئه‌میری وڵات، ته‌میم بن حه‌مه‌د، ناوی كۆمپانیاكانییان گۆڕی و كردوویانه‌ته "ته‌میم مه‌جد".
درووشمى "ته‌میم مه‌جد" واتا ته‌میمی سه‌ربه‌رزی، له‌لایه‌ن چالاكوانه‌وه بۆ پاڵپشتیكردنی ئه‌میری وڵات به‌كارده‌هێنرا، كه ئیستا هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سعوودیه، به‌حره‌ین، ئیمارات و میسر په‌یوه‌ندییه‌كانییان له‌گه‌ڵ پچڕاندووه.
درووشمه‌كه، له وێنه‌یه‌كی ته‌میم پێكهاتووه و به شێوه‌یه‌كی گرافیتی نووسراوه، به‌مدواییانه به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له قه‌ته‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه، به جۆرێك له‌سه‌ر ئۆتۆمبێل، شه‌قام و دیواری كۆڵانه‌كان هه‌ڵواسراوه.
كۆمپانیای ئوریدوو به فه‌رمی ناوه‌كه‌ی خۆی گۆڕیوه و له ئه‌كاونتی فه‌رمی كۆمپانیاكه له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ریش نووسیویه‌تی: "به‌كارهێنه‌ری ئازیز، ناوی تۆڕی ئوریدوو Ooredoo بووه‌ته ته‌میم مه‌جدTamim almajd ".
هه‌رچی كۆمپانیای ڤۆداڤۆنیشه، رایگه‌یاندووه، بهكارهێنهرانییان ده‌توانن سه‌ردانی نزیكترین نووسینگه‌ی كۆمپانیاكه بكه‌ن و ناوه‌كه بگۆڕن بۆ "ته‌میم مه‌جد".
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ بڵاویكردووه‌ته‌وه، مۆری "پۆستی قه‌ته‌ڕ"یش هه‌مان درووشمه و له‌سه‌ر هه‌موو جۆره پۆست و بهریدێكی وڵات ده‌درێت.