زیاتر لە 16 ھەزار كەس لە ورمێ كۆڵبەری دەكەن
بیمەی كۆڵبەران تەنیا لە ورمێ پەیڕەو دەكرێت
K24 - ھەولێر
پرۆژەی بیمەی کۆڵبەران تەنیا لە پارێزگای ورمێی رۆژھەڵاتی كوردستان جێبەجێ دەكرێت و بەپێی ئامارەکانیش زیاتر لە 16 هەزار کۆڵبەر لە پارێزگای ورمێ هەیە.
نووسینگەی بیمەی گوندنشین و جووتیاران لە پارێزگای ورمێ بڵاویكردەوە، بیمەکردنی کۆڵبەران تەنیا لە پارێزگای ورمێ دەستیپێکردووە، بەپێی ئامارەکانيش ئەو پارێزگایە زیاتر لە 16 هەزار کۆڵبەری هەیە و بەشێك لە پارەی بیمەکردنی کۆڵبەران لە لایەن حكوومەتەوە دابین دەكرێت.
دەستپێكردنی ئەو پڕۆژەیەش لەكاتێكدایە كە بیمەی كۆڵبەران تەنیا ئەو کۆڵبەرانە دەگرێتەوە کە لە ناوچە سنوورییە رێگەپێدراوەکان کار دەکەن، بە پێی ئامارەكانیش لە پارێزگای ورمێ تەنیا دوو رێڕەوی کۆڵبەری رێگەپێدراو لە سەردەشت و پیرانشار هەیە.