هه‌رێمی كوردستان نزیكەی 600 تۆن په‌تاته ھەناردەی رووسیا ده‌كات
هه‌ولێر له رێگه‌ی نوێنهرایهتیهكانهوه بازاڕ بۆ به‌رهه‌مه‌كانی ده‌دۆزێته‌وه
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەری گشتی پلاندانانی وەزارەتی كشتوكاڵ رایگەیاند، هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 600 تۆن په‌تاته ره‌وانه‌ی رووسیا ده‌كات، له‌مه‌ودواش له رێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له وڵاتانی جیهان هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی بازاڕ ده‌دات.
دكتۆر ئه‌نوه‌ر عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پلاندانان له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكومەتی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان24 راگه‌یاند: "كۆمپانیایه‌كی بازرگانی مۆڵه‌تی وه‌رگرتووه بۆ هه‌نارده‌كردنی 500 تا 600 تۆن له پهتاتەی ھەرێم بۆ رووسیا ، به‌ڵام گرفتی گواستنه‌وه‌ی هه‌یه، چونكه ده‌بێت ئێران یان توركیا ره‌زامه‌ندی بده‌ن".
ئاماژەی بەوەشكرد ، كه نیازی ئه‌وه‌یان هه‌یه داوا له نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕ بۆ به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بدۆزنه‌وه، به‌تایبه‌تی له دوبه‌ی و له‌نده‌ن، به‌ڵام گواستنه‌وه و رێگای بازرگانی گه‌وره‌ترین گرفته.