به‌هۆی له‌به‌ركردنی جلوبه‌رگی زۆر پۆلیس موسڵمانێك كه‌له‌پچه ده‌كات
"ژنێك پۆلیسی ئاگاداركردووه"
K24 - هه‌ولێر:
په‌یجی DOAM بۆ كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه له‌باره‌ی سته‌مكردن له موسڵمانان، ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه كه‌سێكی موسڵمان له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی له‌نده‌نی پایته‌ختی بریتانیا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی جل و به‌رگی زۆری له‌به‌ركردووه، له لایه‌ن پۆلیسه‌وه راگیراوه.
ڤیدیۆكه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و تا ئێستا زیاتر له 5.3 ملیۆن كه‌س ته‌ماشای كردووه، له ڤیدیۆكه‌دا گه‌نجێك ده‌بینرێت كه‌له‌پچه كراوه‌ته ده‌ستی و پێی سه‌یره بۆچی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، له‌و كاته‌شدا ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس زۆر به وردی ده‌یپشكنێت و هه‌رچی له باخه‌ڵه‌كانی و جانتا بچووكه‌كه‌یدایه ده‌ریده‌هێنن.
په‌یجه‌كه له‌سه‌ر ڤیدیۆكه‌ی نووسیووه " پیاوێكی موسڵمان رۆژی هه‌ینی ده‌چوو بۆ نوێژكردن، پۆلیس رایگرتووه‌و ده‌سته‌كانی به‌ستووه‌ته‌وه‌و ده‌یپشكنن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جل و به‌رگی زۆری له‌به‌ردایه!".
گه‌نجێك كۆمێنتی له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه داوه‌و نووسیوویه‌تی، دڵنیام ئه‌وه به په‌له رۆیشتووه بۆ ئه‌وه‌ی فریای نوێژی هه‌ینی بكه‌وێت، له ناكاو پۆلیس له نزیك مزگه‌وته‌كه وه‌ستاندوویانه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی قسه‌ی ژنێكه‌وه بووه چونكه ئه‌و هه‌موو كراس و چاكێته‌ی بینیووه ئه‌و كه‌سه به‌سه‌ر یه‌كدا له‌به‌ری كردووه، بووه‌ته جێگه‌ی گومان و وایزانیووه له ژێره‌وه بۆمبی له خۆی به‌ستووه، یان له‌وانه‌یه چه‌كی پێبێت".
به‌ڵام دوای ته‌واوبوونی پشكنیینه‌كه و بینینی به‌ڵگه‌نامه‌كانی كه‌سه‌كه، پۆلیس هیچ شتێكی نامۆی پێ نه‌بینیووه‌و ئازادیان كردووه.