رۆدیگێر دەبێتە دووەم گرێبەستی ئەم هاوینەی چێڵسی
بەرامبەر 34 ملیۆن پاوەند
K24- هەولێر
رۆدریگێر لە لەندەنە بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ چێڵسی واژووبکات و لە رۆمای ئیتاڵییەوە پەیوەندی بەو یانە ئینگلیزییەوە بکات.
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتسی بەریتانی ئاشکرایکردووە، رۆدیگێری بەرگریکاری ئەڵمانی رۆمای ئیتاڵی گەیشتووەتە لەندەن و پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجام دەدەرێت، بۆ ئەوەی بەفەرمی بەرامبەر 34 ملیۆن پاوەند ببێتە یاریزانی چێڵسی.
رۆدیگێر دوای ویلی کابایێرۆ دەبێتە دووەم گرێبەستی ئەم هاوینەی چێڵسی و شوێنی جۆن تێری دەگرێتەوە، کە پەیوەندی بە ریزەکانی ئاستۆن ڤێلاوە کرد.
رۆدیگێری 24 ساڵان دوو وەرز لەمەوبەر پەیوەندی بە ریزەکانی رۆماوە کرد و چاوەڕێ دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوو چێڵسی بەفەرمی گرێبەستەکەی رابگەیەنێت.