بۆ راگەیاندنی سەركەوتنی كۆتایی عەبادی گەیشتە مووسڵ

داعش مووسڵ لە دەستدەدات

K24 - مووسڵ

پەیامنێری كوردستان24 لە مووسڵ رایگەیاند: "كەمێك لەمەوبەر حەیدەر عەبادی فەرماندەی گشتی ھێزە چەكدارەكانی عێراق گەیشتە مووسڵ".

بەگوێرەی زانیارییەكان ئامانج لە سەردانەكەی عەبادی بۆ مووسڵ، راگەیاندنی كۆنترۆڵكردنەوەی تەواوی مووسڵە لە دەست چەكدارانی داعش.

پەیامنێرمان راشیگەیاند: "بەشێک لە هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق گەیشتنە سەر رووباری دیجلە، ئەمەش دوای کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەی مەیدان لە موسڵی کۆن، ئێستا فرقەی ئاڵتونی رووبه‌ڕووی شەڕێکی قورس بوونه‌ته‌وه‌ بۆ وەدەرنانی چەکدارانی داعش لە ناوچەی قلێعات، کە دوا پێگەی داعشە لە مووسڵ".

ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنی مووسڵ رۆژی 17 تشرینی یەكەمی 2016 بە بەشداری ھەر یەك لە ھێزەكانی پێشمەرگە و عێراقی دەستیپێكرد و لە سەرەتادا ھێزەكانی پێشمەرگە ناوچەكانی دەروبەری مووسڵ بەتایبەتی لە باكوور و رۆژھەڵاتی شارەكە كۆنترۆڵكرد و رێگەی چوونە ناوەوەی ھێزەكانی عێراقیان بۆ ناو مووسڵ كردەوە.