مووسڵ به‌ ته‌واوى كۆنترۆڵ كرا

هێزه‌ ئه‌منييه‌كانى عێراق كۆنترۆڵكردنى يه‌كجاره‌كى شارى مووسڵى ناوه‌ندى ده‌سه‌ڵاتدارێتى داعشيان له‌ عێراق راگه‌ياند.

K24 – هه‌ولێر:

هێزه‌ ئه‌منييه‌كانى عێراق كۆنترۆڵكردنى يه‌كجاره‌كى شارى مووسڵى ناوه‌ندى ده‌سه‌ڵاتدارێتى داعشيان له‌ عێراق راگه‌ياند.

هاوكات سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى به‌ مه‌به‌ستى راگه‌ياندنى سه‌ركه‌وتنى يه‌كجاره‌كى گه‌يشته‌ مووسڵ.

له‌ ده‌ستپێكى كاره‌كانيدا عه‌بادى پيرۆزبايى له‌ هێزه‌ عێراقييه‌كان كرد به‌ بۆنه‌ى كۆنترۆڵكردنى يه‌كجاره‌كى مووسڵه‌وه‌.

شه‌ڕى مووسڵ له‌ 17ى ئۆكتۆبه‌رى 2016 به‌ ئۆپراسيۆنى هێزى پێشمه‌رگه‌ له‌ دژى داعش ده‌ستيپێكرد.

پێشمه‌رگه‌ توانى هێڵى يه‌كه‌مى داعش تێكبشكێنێت و دواتر هێزه‌ عێراقييه‌كان قۆناغ به‌ قۆناغ شه‌ڕى چه‌كدارانى داعشيان كرد.