شه‌ڕى سه‌خت له مووسڵى كۆن به‌رده‌وامه
ئه‌مڕۆ سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى گه‌يشته مووسڵ بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ركه‌وتنى يه‌كجاره‌كى رابگه‌يه‌نێت.
K24 – هه‌ولێر:
چه‌كدارانى داعش له گه‌ڕه‌كه‌كانى مووسڵى كۆن به‌رده‌وامن له شه‌ڕكردن و تا ئێستا به ته‌واوى كۆڵانه‌كانى ئه‌و گه‌ڕه‌كه كێوماڵنه‌كراوون.
سه‌رچاوه ئه‌منييه‌كانى عێراق بڵاويانكرده‌وه، هێشتا شه‌ڕ له گه‌ڕه‌كه‌كانى مووسڵى كۆن به‌رده‌وامه.
ئه‌مه له كاتێكدايه، ئه‌مڕۆ سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى گه‌يشته مووسڵ بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ركه‌وتنى يه‌كجاره‌كى رابگه‌يه‌نێت.
به‌ر له راگه‌ياندنى سه‌ركه‌وتنه‌كه، عه‌بادى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده مه‌يدانييه‌كانى سوپا و حه‌شدى شه‌عبى له كۆبوونه‌وه‌دايه.
شه‌ڕى مووسڵ له 17ى ئۆكتۆبه‌رى 2016 به ئۆپراسيۆنى هێزى پێشمه‌رگه له دژى داعش ده‌ستيپێكرد.
پێشمه‌رگه توانى هێڵى يه‌كه‌مى داعش تێكبشكێنێت و دواتر هێزه عێراقييه‌كان قۆناغ به قۆناغ شه‌ڕى چه‌كدارانى داعشيان كرد.