ژنه داعشێك خۆی ده‌خاته ریزی ئاواره‌كانی مووسڵ و خۆی ده‌ته‌قێنێته‌وه
داعش منداڵی ساواش بۆ خۆته‌قاندنه‌وه به‌كارده‌هێنێت
K24 - هه‌ولێر:
میدیاكانی عێراق، وێنه‌ی ژنێكی داعشیان له مووسڵ بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه توانیویه‌تی به هۆی منداڵێكی ساوا، له هێزه ئه‌منییه‌كان ره‌تبێت و دواتریش خۆی له ناو هێزه ئه‌منییه‌كان و ئاواره‌كاندا بته‌قێنێته‌وه.
وه‌ك هێزه ئه‌منییه‌كان باسی لێوه‌ده‌كه‌ن، سه‌ره‌تا ژنه‌كه به ئاسایی ده‌ركه‌وتووه و له‌گه‌ڵ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی دوایین شوێنه‌كانی مووسڵ له ژێر ده‌ستی داعش، منداڵێكی ساوای له باوه‌ش بووه و شوێنه‌كه‌ی جێهێشتووه، به‌ڵام دواتر دوگمه‌ی بۆمبه‌كه‌ی داگرتووه، كه له‌ناو جانتایه‌كی ژنانه‌دا بووه، له ئه‌نجامدا خۆی و منداڵه ساواكه و دوو سه‌ربازی عێراق كوژران، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی مه‌ده‌نیش برینداربوون.
كه‌ناڵی مووسڵییه وێنه‌ی ئه‌و ژنه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی عێراقی له‌سه‌ر شۆسته‌ی ناوه‌ڕاستی مووسڵ ده‌ركه‌وتووه.
به گوێره‌ی فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان، چه‌كدارانی داعش، هه‌موو رێگه و سیناریۆیه‌كیان تاقیكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێشڕه‌وی هێزه عێراقییه‌كان له مووسڵ رابگرن.
كه‌مێك به‌ر له ئێستا، حه‌یده‌ر عه‌بادی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، به مه‌به‌ستی راگه‌یاندنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، گه‌یشته بنكه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ و ئازادكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌ی راگه‌یاند.
سه‌رچاوه: SkyNews