بانكی نێوده‌وڵه‌تی قه‌رز ده‌داته ئافره‌تان
K24 - ھەولێر
بانكی نێوده‌وڵه‌تی له رێگه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی فراوانه‌وه قه‌رزده‌داته ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه پڕۆژه‌یه‌كیان له‌به‌رده‌سته.
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاوی كردوه‌ته‌وه، بانكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وڵاتانی تازه پێگه‌یشتوو قه‌رز ده‌داته ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه خاوه‌ن پڕۆژه‌یه‌كن و ده‌یانه‌وێت ئه‌نجامی بده‌ن.
بانكی نێوده‌وڵه‌تی گوژمه‌ی سه‌رمایه‌گوزاریه‌كه‌ی به 325 ملیۆن دۆلار بڵاوكردووه‌ته‌وه كه هه‌ر‌یه‌كه له وڵاتانی ئه‌ڵمانیا و ئه‌مریكا و سعوودیە و ئیمارات هه‌ڵساون به ته‌رخان كردنی.
هه‌روه‌ها بانكه‌كه چاوی له‌وه‌یه كه سه‌رمایه‌ی سندووقه‌كه بۆ چه‌ند ملیار دۆلار زیاد بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌یی زۆرترین رێژه‌ی ئافره‌تان له‌و وڵاتانه سوودی لێ ببینن.
بانكه‌كه ئه‌وه‌شی راگەیاندووە، كه یارمه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ش ده‌ده‌ن له پێداچوونه‌وه‌ی یاساكانیان كه كاركردنیان بۆ ئافره‌تان دژوار كردووه.