كازم ساهر به شێوه‌یه‌كی جیاواز باسی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ ده‌كات
سوپاسی سوپا ده‌كات و دروود بۆ رۆحی شه‌هیده‌كان ده‌نێریت
K24 - هه‌ولێر:
هونه‌رمه‌ندی ناسراوی عێراقی "كازم ساهر" به شێوازێكی جیاواز و سوپاسگوزارییه‌كی گه‌وره‌وه هه‌ستی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌ركه‌وتنه ده‌رده‌بڕێ كه هێزه‌كانی عێراق له جه‌نگی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵدا به‌سه‌ر چه‌كدارانی داعشدا به ده‌ستیان هێنا و دوای زیاتر له 3 ساڵ توانییان شاره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه.
له ڤیدیۆیه‌كدا كه له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌بۆنه‌ی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵه‌وه په‌یامێك ئاراسته‌ی سوپای عێراق و رۆحی شه‌هیدانی جه‌نگی داعش و گه‌لانی عێراق ده‌كات.
له ڤیدیۆكه‌دا كازم ساهر زۆر دڵخۆش دیاره و ده‌ڵێت" سوپاس بۆ هیزه چه‌كداره‌كانمان، سوپاس بۆ سوپا قاره‌مانه‌كه‌مان، ئه‌و سوپا پاڵه‌وانه‌ی له دێرزه‌مانه‌وه به ئازایه‌تی به ناوبانگه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "سوپاس بۆ شه‌هیده پاڵه‌وانه‌كانمان كه خوێنی خۆیان به‌خشی و گوڵزاریان له نیشتمانه به نرخهكهماندا روواند، دروود بۆ رۆحی پاكیان كه ئه‌و دیارییه ئازیزهتان به‌خشییه گه‌له‌كه‌تان".
پاشان دێته سه‌ر ستایشكردنی پارێزگای نهینهواو ده‌ڵێت " تۆش نه‌ینه‌وای خۆشه‌ویست و شاره ئازیزه‌كه‌م، ئه‌ی رۆڵه باشه‌كانی له هه‌موو نه‌ته‌وه‌و ئایینه‌كان، دڵی ههمووعێراقییهكان له‌و كاته‌ی چووه ناو ده‌ریایه‌كی خوێن لهگهڵتاندابووه، تاڵاوی زۆر زۆرتان چه‌شت و ئازار نه‌ما نه‌یبینن".
كازم ساهر په‌یامه‌كه‌ی به سوپاسگوزاریی بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان كۆتایی پێده‌هێنێت و ده‌ڵێت "سوپاس بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان كه هاوكارییان كرد و یه‌كڕیز بوون له درووستكردنی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌و توانییان شكست به هێزی شه‌ڕ و تاریكی و دوژمنانی ژیان بهینن، پیرۆزبایی له هه‌موو عێراقییه‌كان ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی مووسڵ بۆ باوه‌شی عێراقی مه‌زن".