دوو كۆمپانیای هه‌رێمی كوردستان كاره‌بای مووسڵ دابین ده‌كه‌ن
K24 - ھەولێر
گرێبه‌ستێك له نێوان حكوومەتی عێراق و هه‌ردوو كۆمپانیای قه‌یوان و ماس له هه‌رێمی كوردستان واژووكراوه، بۆ ئه‌وه‌ی 875 میگاوات كاره‌با بۆ پارێزگای نه‌ینه‌وا دابین بكرێت.
گریبه‌سته‌كه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نەوتی عێراقدا، واژووكراوه و له میانی واژووكردنی گرێبه‌سته‌كه‌شدا، وه‌زیری نه‌وتی عێراق، عه‌بدولجه‌بار لعیبی رایگه‌یاند، بێ ئه‌وه‌ی پێویستیان به وه‌زاره‌تی دارایی بێت، خۆیان ئه‌و گرێبه‌سته‌یان واژوو كردووه.
پێشتر، حاجی ئازاد، به‌رێوه‌به‌ری جیبه‌جێكاری كۆمپانیای ماس به كوردستان24 راگه‌یاند، داواینكردووه، به‌غدا نه‌وتی ره‌ش و گازوائیلیان بۆ دابین بكات، ئینجا ده‌توانن كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان بده‌ن، پێدانی كاره‌باش به مووسڵ كار له به‌رهه‌می ناوخۆیی كاره‌با ناكات، چونكه ئه‌وان وێستگه وه‌ستاوه‌كان ده‌خه‌نه‌وه كار.