گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی پرسی ریفراندۆم و كاراكردنەوەی پەرلەمان تاوتوێ دەكەن

بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی لە كۆبوونەوەدان

K24 - ھەولێر

پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "شاندی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی لە مەكۆی سەرەكی گۆڕان لە سلێمانی لە كۆبوونەوەدان بۆ تاوتوێكردنی پرسی ریفراندۆم و كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان.

بە گوێرەی زانیاری پەیامنێرمان: "لەو كۆبوونەوەیەدا گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی، گفتوگۆ لەسەر دۆخی سیاسی ھەرێمی كوردستان و قەیرانی دارایی دەكەن".

شاندی كۆمەڵی ئیسلامی پێكھاتووە لە عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵ و محه‌مه‌د حه‌كیم و ئه‌نوه‌ر سه‌نگاوی و رێبوار حه‌مه‌د و محه‌مه‌د بامۆكی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سیاسی، شاندی گۆڕانیش له‌ ھەریەك لە عومه‌ر سه‌ید عه‌لی و عوسمان حاجی محمود و شۆڕش حاجی و محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم و جه‌لال جه‌وهه‌ر و ئاسۆ محمود پێكھاتوون.

ئەم كۆبوونەوەیە لە كاتێكدایە كە 8 ئەم مانگە ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم بە سەرۆكایەتی مەسعوود بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان كۆبووەوە و چەند شاندێكیان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ وڵاتانی جیھان و بەغدا پێكھێنا، بڕیاریشە شاندێكی دیكە گفتوگۆ لەگەڵ گۆڕان و كۆمەڵ بكەن، بەڵام تا ئێستا گۆڕان و كۆمەڵ نوێنەری خۆیان بۆ ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم دیارنەكردووە.

گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی پرسی ریفراندۆم و كاراكردنەوەی پەرلەمان تاوتوێ دەكەن
گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی پرسی ریفراندۆم و كاراكردنەوەی پەرلەمان تاوتوێ دەكەن
گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی پرسی ریفراندۆم و كاراكردنەوەی پەرلەمان تاوتوێ دەكەن
Fly Erbil Advertisment