ئه‌و سه‌گه‌ی بایی 18 ملیار دۆلار كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی بۆ ئه‌مریكییه‌كان ده‌پاراست خانه‌نشینكرا
"جیری شه‌ره‌فمه‌ندانه و به‌وه‌فاوه خزمه‌تی گه‌وره‌ی به سوپای ئه‌مریكا كردووه"
K24 - هه‌ولێر:
له بنكه‌ی ئینجه‌رلیكی توركیا، رۆژی سی شه‌ممه 11/7/2017 ئاهه‌نگێك به بۆنه‌ی خانه‌نشینكردنی سه‌گێك سازكراوه، كه تایبه‌ت بووه به دۆزینه‌وه‌ی بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی و بۆ پاراستنی كه‌لوپه‌له سه‌ربازییه‌كانی بنكهكهیش، ده‌گه‌ڕاو ئێشكگریی ده‌كرد و ماوه‌ی 7 ساڵه له‌و بواره‌دا خزمه‌ت ده‌كات.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له‌سه‌ر پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی فه‌رمی بنكه‌ی ئینجه‌رلیك بڵاوكراوه‌ته‌وه، راگه‌یه‌نراوه كه "جیری" تایبه‌تمه‌ند به دۆزینه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نییه‌كان و ئه‌و سه‌گه‌ی 7 ساڵه كه‌لوپه‌له‌كانی بنكه‌كه ده‌پارێزێت، دوای 7 ساڵ له به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كه‌ی به سه‌ركه‌وتوویی، كۆتایی به ئه‌ركه‌كه‌ی هێنرا".
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه جیری ماوه‌ی 7 ساڵ له فه‌رمانده‌یی به‌شی ئاسمانی 39 له ناو هێزه‌كانی ئه‌مریكادا خزمه‌تی كردووه كه له بنكه‌ی ئینجه‌رلیك دامه‌زراون.
له‌و ئاهه‌نگه‌دا كه به بۆنه‌ی خانه‌نشینكردنی "جیری" سازكرابوو، ئه‌نخیل سانتیاگۆی راهێنه‌ری گووتی "جیری به دڵسۆزی و شه‌ره‌فمه‌ندانه و وه‌فادارییه‌وه خزمه‌تی هێزی ئاسمانی ئه‌مریكی كردووه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی "له ساڵی 2017 وه تا ئێستا، جیری خزمه‌تی زۆر گه‌وره و نایابی پێشكه‌شی سوپای ئه‌مریكا كردووه‌و ئه‌ركێكی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر شان بووه له پێناو پاراستنی كه‌لوپه‌له‌كانی ناو بنكه‌ی ئینجه‌رلیك، كه نرخه‌كه‌یان به 18 ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت".
له لایه‌كی دیكه‌وه فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای ئه‌مریكا له بنكه‌كه به ناوی "بریان كین" ده‌ڵێت "خاوه‌نه تازه‌كه‌ی جیری، هه‌موو شتێكی پێشكه‌ش ده‌كات، تا ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ ئه‌و سه‌گه به‌وه‌فایه بڕه‌خسێنێت، كه ساڵانێكه خزمه‌تی گه‌وره پێشكه‌شی سوپای ئه‌مریكا ده‌كات".