له مووسڵ شه‌ڕ له نێوان ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى داعش و هێزه ئه‌منييه‌كان روويدا
دواى دوو رۆژ له راگه‌ياندنى سه‌ركه‌وتنى يه‌كجاره‌كى له مووسڵدا
K24 – هه‌ولێر:
دواى دوو رۆژ له راگه‌ياندنى سه‌ركه‌وتنى يه‌كجاره‌كى له مووسڵدا، هێزه عێراقييه‌كان و چه‌كدارانى داعش رووبه‌ڕووى يه‌كدى بوونه‌وه و شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هه‌ردوولادا هاته ئاراوه.
رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردوو، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى له مووسڵ وتارى سه‌ركه‌وتنى سوپاى عێراقى له شه‌ڕى مووسڵ پێشكه‌شكرد.
به گوێره‌ى زانيارييه ميدياييه‌كان هێشتا ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى داعش له شاره‌كه‌دا ماوون و ناو به‌ناو رووبه‌ڕووى هێزه ئه‌منييه‌كان ده‌بنه‌وه.
شه‌ڕى مووسڵ له 17ى ئۆكتۆبه‌رى 2016 به ئه‌نجامدانى ئۆپراسيۆنه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه بۆ تێكشكاندنى هێڵى يه‌كه‌مى به‌رگرى داعش ده‌ستيپێكرد.
دواى 9 مانگ هێشتا شه‌ڕ و پێكدادان له شاره‌كه‌دا به‌رده‌وامه و زۆرينه‌ى ئاواره‌كانى ئه‌و شاره ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵيان.
به گوێره‌ى ئاماره فه‌رمييه‌كان زياتر له 900 هه‌زار هاووڵاتى دانيشتووى ئه‌و شاره ئاواره بوونه.
به گوێره‌ى زانيارى شاهێدحاڵه‌كان، به‌ره به‌يانى ئه‌مڕۆ هێزه عێراقييه‌كان و چه‌كدارانى داعش رووبه‌ڕووى يه‌كدى بوونه‌ته‌وه، به تايبه‌تى له ناوچه‌كانى نزيك رووبار‌ى ديجله.
شاهێدحاڵه‌كان ئاماژه‌يان به‌وه‌شكردووه، هێليكۆپته‌ره جه‌نگييه‌كانى سوپاى عێراق له ناوچه‌كه‌دا سووڕاونه‌ته‌وه و بۆردومانيان كردووه.
فه‌هد غانمى 45 ساڵ له‌و باره‌يه‌وه به رۆيته‌رزى وتووه: ده‌نگى ته‌قينه‌وه‌ى زۆر گه‌وره هاتن و زه‌وى له‌گه‌ڵيان له‌رييه‌وه و هێشتا ره‌وشه‌كه له حاڵه‌تى شه‌ڕ ده‌چێت.