سوپاى ئه‌مريكا: هێشتا شه‌ڕ له عێراق كۆتايى نه‌هاتووه
جه‌نه‌راڵێكى باڵاى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، هێشتا شه‌ڕ له عێراقدا كۆتايى نه‌هاتووه
K24 – هه‌ولێر:
جه‌نه‌راڵێكى باڵاى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، هێشتا شه‌ڕ له عێراقدا كۆتايى نه‌هاتووه و دواى كۆنترۆڵكردنى مووسڵ ئه‌مريكا هێزه‌كانى له عێراق كه‌مناكاته‌وه.
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى، رۆژى دووشه‌ممه 10ى تهمموز/ يۆليۆى 2017 وتارى سه‌ركه‌وتنى له مووسڵ خوێنده‌وه.
عه‌بادى له‌و وتاره‌دا رايگه‌ياند، به ته‌واوى شاره‌كه له ده‌ستى چه‌كدارانى داعش رزگار كراوه.
شارى مووسڵ له 10ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2014 له لايه‌ن داعشه‌وه به بێ به‌ره‌نگارييه‌كى ئه‌وتۆى سوپاى عێراق داگير كرا.
هێشتا چه‌كدارانى داعش له حه‌ويجه و ته‌له‌عفه‌ر ماوون و ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى بۆ كۆنترۆڵكردنى ئه‌و شوێنانه ده‌ستى پێ نه‌كردووه.
جه‌نه‌راڵ ستيڤن تاونسند، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانێتى دژى داعش له عێراق و سووريا رايگه‌ياند، هێشتا شه‌ڕ كۆتايى نه‌هاتووه.
گوتيشى: پێشبينى ناكه‌م هيچ گۆڕانێك له‌سه‌ر ژماره و ئاستى هێزه‌كانى ئه‌مريكادا بێت له عێراق.
هه‌روه‌ها گوتى: هێشتا كارى زۆر زه‌حمه‌ت و ئه‌ركى سه‌خت له‌سه‌ر شانى عێراقييه‌كان و هێزه‌كانى هاوپه‌يمانێتييه كه به‌يه‌كه‌وه ئه‌نجامى بده‌ن.