له ماوه‌ى نزيكه‌ى 40 رۆژدا توركيا 197 فڕۆكه‌ى بارهه‌ڵگرى بۆ قه‌ته‌ر ناردووه
بۆ دابينكردنى پێويستييه‌كانى ژيانى رۆژانه‌ى خه‌ڵك .
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ئابوورى توركيا نيهاد زيبكچى رايگه‌ياند، ئه‌نقه‌ره 197 فڕۆكه‌ى بارهه‌ڵگر و 16 بارهه‌ڵگر و كه‌شتييه‌كى بۆ دابينكردنى پێويستييه‌كانى ژيانى رۆژانه‌ى خه‌ڵك ره‌وانه‌ى قه‌ته‌ر كردووه.
له 5ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى رابردوودا، هه‌ريه‌ك له سعووديه، ئيمارات، به‌حره‌ين و ميسر په‌يوه‌ندييه‌كانيان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر پچڕاند.
هاوكات ئه‌و چوار وڵاته گه‌مارۆى سياسى و ئابووريان خسته سه‌ر قه‌ته‌ر و سعووديه ده‌روازه سنوورييه‌كانى به رووى ئه‌و وڵاته‌دا داخست.
ئه‌و وڵاتانه قه‌ته‌ر به پشتيوانيكردنى تيرۆر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و 13 مه‌رجيان هه‌يه بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانيان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ردا.
له به‌رامبه‌ردا ده‌وحه سه‌رجه‌م ئه‌و مه‌رجانه‌ى ره‌تكردووه‌ته‌وه و به پێشێلكردنى سه‌روه‌رى خۆى وه‌سفيكردوون.
توركيا يه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى پشتيوانى له قه‌ته‌ر ده‌كات و له رێگه‌ى ئاسمانى و دهرياييهوه په‌ره‌ى به بازرگانيكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا داوه.
وه‌زيرى ئابوورى توركيا له‌و چوارچێوه‌يه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د بن جاسم ئالسانى كۆبوويه‌وه و دووپاتيكرده‌وه، كه وڵاته‌كه‌ى گوێ به سزاكانى سه‌ر قه‌ته‌ر نادات.