ئه‌ردۆغان: بارى نائاسايى لانابرێت
به هۆى كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ى ته‌مموزى ساڵى رابردووى توركيا له لايه‌ن حكومه‌تى ئه‌نقه‌ره‌وه راگه‌يه‌ندراوه.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان به دوورى زانى ده‌ستبه‌جێ ئه‌و باره نائاساييه لاببرێت كه به هۆى كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ى ته‌مموزى ساڵى رابردووى توركيا له لايه‌ن حكومه‌تى ئه‌نقه‌ره‌وه راگه‌يه‌ندراوه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى ميدياى توركيا، ئه‌مڕۆ هێزه ئه‌منييه‌كان 14 ئه‌فسه‌رى سوپايان ده‌ستگيركردووه و فه‌رمانى دهستگيركردنيش بۆ 51 كه‌سى ديكه ده‌رچووه، كه 34 كه‌سيان پێشتر فه‌رمانبه‌رى دامه‌زراوه ميدياييه‌كانى راديۆى و ته‌له‌ڤزيۆنى توركيا بوون، به تۆمه‌تى هه‌بوونى په‌يوه‌ندييان به كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌وه بڕياردراوه ده‌ستگير بكرێن.
ئه‌ردۆغان له وتارێكدا كه ئاراسته‌ى وه‌به‌رهێنه‌رانى كرد، رايگه‌ياند، هيچ بوارێك بۆ هه‌ڵگرتنى بارى نائاسايى نييه له سايهى هه‌موو ئه‌و رووداوانه‌ى رووياندا، كاتێك پێويستى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر له ئارادا نه‌ما.. يان ره‌نگه له داهاتوويهكى دووردا بارى نائاسايى لاببرێت و هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.
به هۆى روودانى كوده‌تايه‌كى شكستخواردوو له 15ى تهمموز/ يۆليۆى 2016دا، حكومه‌تى ئه‌نقه‌ره بڕياريدا بارى نائاسايى له توركيا رابگه‌يه‌نێت.