"ئاهه‌نگی چی ده‌گێڕن بچن برینه‌كانتان چاره‌سه‌ر بكه‌ن"
له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی داعش عێراق ده‌رفه‌تی سه‌قامگیریی و فره‌یی له ده‌ستچوو
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی له سه‌روتاری ئه‌مڕۆیدا، تیشكی خستووه‌ته سه‌ر، له مپهر و ئاسته‌نگه‌كانی پاش كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری مووسڵ، كه ماوه‌ی زیاتر له 3 ساڵ له ژێر كۆنترۆڵی چه‌كدارانی داعشدا بووه.
رۆژنامه‌كه ته‌ئكید له‌وه ده‌كاته‌و "نابێت عێراقییه‌كان به بۆنه‌ی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، زۆر زیاده‌ڕۆیی له ئاههنگێڕانهكانیاندا بكه‌ن، چونكه كاری زۆر ماوه له چاوه‌ڕوانییاندایه ئه‌نجامی بده‌ن. ئه‌و كارانه‌ش له ئه‌ستۆی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانی دراوسێی عێراقیشدایه، نه‌ك به ته‌نها عێراقییه‌كان، له هه‌موو گرنگتر ئایدۆلۆژیایه‌كه، پێویسته ئایدۆلۆژیای داعش بسرێته‌وه".
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، زۆر هۆكار هه‌بوون كه به‌هۆیانه‌وه داعش سه‌ریهه‌ڵداوه‌و پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێن، نه‌ك ته‌نها فۆكس بخرێته سه‌ر پرۆسه سه‌ربازییه‌كان، چونكه جگه له‌وه‌ش ململانێكانی نێوان سوننه و شیعه و گه‌نده‌ڵی و شكستی حكومه‌ت له ده‌سته‌به‌ركردنی داخوازیی هاووڵاتیان له رووی ئابووری و ئاسایشه‌وه، كێشه‌ی گه‌وره‌ن له پێشیان".
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و مووسڵه‌ی هێزه‌كانی عێراق سه‌ركه‌وتنیان تێدا راگه‌یاندووه، تا ئێستاش شانه‌ی نووستووی تێدا ماوه، كه خۆكوژه‌كان و ماڵه بۆمبڕێژكراوهكانیش له خۆ ده‌گرێت. له جه‌نگی مووسڵدا نزیكه‌ی 2000 له ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی عێراقیی كوژراون، له‌وانه‌یه ژماره‌كه زۆر زیاتریش بێت. جگه له‌وه‌ش له ماوه‌ی نزیكه‌ی 9 مانگی جه‌نگه‌كه‌دا هه‌زاران كه‌سی سڤیلیش كوژراون، ئه‌وه‌ش ئه‌و ره‌وشه‌یه هیچ تاموچیژێك بۆ سه‌ركه‌وتنی سه‌ربازی ناهێڵێته‌وه، ئێستاش پرسیاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی پاش كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه هاتووه‌ته مه‌یدان و ئه‌ویش ئه‌و پرسیاره گرنگه‌یه كه ئایا : دوای ئه‌وه چی؟.
به گوێره‌ی وتاری رۆژنامه‌كه، تا ئێستا دۆناڵد تره‌مپ، شكستیهێناوه له پێشنیازكردنی ستراتیژییه‌تێكی نوێ بۆ بیناكردنه‌وه‌ی عێراقی پاش كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، ئه‌وه‌ش یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگ و كێشه‌كان، له كاتێكدا زانیاریش هه‌یه ماوه‌یه‌كی زۆره ئیداره‌كه‌ی تره‌مپ گفتوگۆ له‌باره‌ی پرۆسه‌ی سه‌رله‌نوێ بونیادنانه‌وه ده‌كه‌ن، له كاتێكدا به گوێره‌ی یاسایه‌كی نوێ، كۆمه‌كه‌كانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كه‌مكردووه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی تره‌مپ پێیان وابێت عیراقییه‌كان به ته‌نها به‌رپرسیارییه‌تی ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری له وڵات له ئه‌ستۆ ده‌گرن، ئه‌وه هیچ كات به ته‌نها ناتوانن ئه‌و كاره بكه‌ن، تا هاوكاریی نه‌كرێن.
به گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌ی رۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه، په‌راویزخستنی سوننه‌كان و وهلاوهنانیان پاش رووخانی رژێمی به‌عس له ساڵی 2003 و شكستی پرۆسه‌ی سیاسی پاشتر، هه‌موویان پێكه‌وه هۆكار بوون بۆ ده‌ركه‌وتنی داعش.
رۆژنامه‌كه نووسیوویه‌تی " پێده‌چێت حه‌یده‌ر عه‌بادی له چاو نووری مالیكی، بیه‌وێت زۆر گشتگیرتر مامه‌ڵه بكات له‌گه‌ڵ دۆسێكانی عێراقدا، به‌ڵام رێگایه‌كی دوور و دریژی له به‌رده‌مدا نه‌ماوه تا بتوانێت رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ببێته‌وه‌و متمانه‌ی گه‌لانی عێراقیش به ده‌ست بهینێت".
ئاسته‌نگێكی دیكه چۆنییه‌تی چاره‌سه‌ركردنی گرژییه‌كانی نێوان كورد و به‌غدایه، چونكه كورده‌كان بریاریانداوه له ئه‌یلوولی داهاتوودا ریفراندۆم بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجام بده‌ن.
خواسته‌كانی ئیران و سیاسه‌ته پاوانخوازییه‌كانی له عیراق و سووریاش، وه‌ك ئاسته‌نگ و كێشه‌ی پاش جه‌نگی مووسڵ داده‌نرێن، چونكه رووسیای هاوپه‌یمانی به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌و پرسه‌ی له سووریا، به‌بێ چاره‌سه‌رێكی راسته‌قینه جێهێشتووه، به‌ڵام له عێراق، ده‌ستوه‌ردانی ئێرانی كه‌شوهه‌وای سیاسی وڵاته‌كه ده‌شیوێنێ، ئه‌وه‌ش ئه‌و ره‌وشه بووه پێشتر داعش قۆستبوویه‌وه.
وێستگه‌یه‌كی دیكه‌ی كێشه‌كان، ئه‌و گه‌نجانه‌ن بوونه‌ته داعش، یان باوه‌ڕیان به هزری داعشی هه‌یه، ئه‌وه‌ش نه‌ك ته‌نها له عێراق، به‌ڵكو له هه‌موو جیهان، پێویسته وابه‌سته‌ی كۆمه‌ڵگا بكرێنه‌وه و قایل بكرێن جارێكی دیكه په‌یوه‌ندی به گرووپه توندره‌وه‌كانه‌وه نه‌كه‌نه‌وه‌و ئیسلام نه‌كه‌نه هۆكارێك بۆ به‌كارهێنانی توندوتیژی.
له كۆتایی وتاره‌كه‌یدا، رۆژنامه‌كه نووسیوویه‌تی "له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی داعش، عێراق ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی له ده‌ستداوه كه ببێته وڵاتێكی سه‌قامگیر و فره‌یی، بۆیه ئێستا له دواین ساتدایه تا ده‌ست به‌و دوایین ده‌رفه‌ته‌وه بگرێته‌وه و بیقۆزێته‌وه".