برێت مه‌كگورك: كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ واتای كۆتاییهاتنی داعش نییه
هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان هه‌بوو
K24 - هه‌ولێر:
برێت مه‌كگورك، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رایگه‌یاند، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه له هیچ شه‌ڕێكی دژی داعش نه‌دۆڕاون و هاوپه‌یمانانیشیان سه‌ركه‌وتنییان به‌سه‌ر داعش تۆماركردووه.
مه‌كگورك راشیگه‌یاند، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه و ته‌له‌عفه‌ر و قائیم، هاوكاری هێزه عێراقییه‌كان ده‌كات.
نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تا ئێستا نزیكه‌ی 4 ملیۆن كه‌سیان له ژێر ده‌ستی داعش رزگاركردووه 350 هه‌زار منداڵیش له رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ گه‌ڕاونه‌ته‌وه به‌ر خوێندن.
مه‌كگورك گوتی: "له ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان هه‌بوو".
برێت مه‌كگورك ئاشكراشیكرد، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی مه‌شقی به سه‌دان هه‌زار چهكداركردووه بۆ شه‌ڕی دژی داعش.