تره‌مپ: ره‌تكردنه‌وه‌ى وتوێژ له‌گه‌ڵ پوتن گه‌مژه‌ييه
خواستى ئه‌وه‌ى هه‌يه سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پوتن بانگهێشتى كۆشكى سپى بكات.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ رايگه‌ياند، خواستى ئه‌وه‌ى هه‌يه سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پوتن بانگهێشتى كۆشكى سپى بكات.
كه‌ناڵى CNBC بڵاويكرده‌وه، له رێگه‌يدا بۆ پاريس، سه‌رۆكى ئه‌مريكا به په‌يامنێرانى راگه‌ياندووه، له‌و بڕوايه‌دا نييم ئێستا ره‌وشه‌كه له بار بێت بۆ بانگهێشتكردنى پوتن، به‌ڵام به‌ڵێ من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام بانگهێشتى بكه‌م.
تره‌مپ گوتيشى: ئاسانترين رێگه بۆ به‌ده‌ستهێنانى سۆزى رايگشتى ئه‌مريكا له ئێستادا ره‌تكردنه‌وه‌ى بانگهێشتى پوتن و وتوێژه له‌گه‌ڵى، به‌ڵام من ئه‌وه‌م پێ هه‌ڵه‌يه و بڕوام وايه پێويسته ئه‌و گفتوگۆيه بكرێت.
تره‌مپ ئه‌وه‌شى گوت: دووه‌م گه‌وره‌ترين وڵاتى خاوه‌ن چه‌كى ناووكى له به‌رامبه‌رمانه و بێگومان ئه‌گه‌ر دانووستان له‌گه‌ڵى ره‌تبكه‌نه‌وه، به دڵنياييه‌وه ئێوه گه‌مژه‌ن.