له نيو سه‌ده‌ى رابردوودا بۆ يه‌كه‌مجار نوێژى هه‌ينى له ئه‌قسا قه‌ده‌غه كرا
ئه‌مڕۆ له ئاكامى پێكدادانێكى چه‌كدارى له نزيك ده‌روازه‌ى ئهسباتى مزگه‌وتى ئه‌قسا سێ فه‌له‌ستينى و دوو پۆليسى ئيسرائيلى كوژران.
K24 – هه‌ولێر:
سوپاى ئيسرائيل بۆ يه‌كه‌مجار له ماوه‌ى نيو سه‌ده‌ى رابردوودا، ئه‌نجامدانى رێوڕه‌سمى نوێژى هه‌ينى له مزگه‌وتى ئه‌قسا قه‌ده‌غه كرد.
ئه‌مڕۆ له ئاكامى پێكدادانێكى چه‌كدارى له نزيك ده‌روازه‌ى ئهسباتى مزگه‌وتى ئه‌قسا سێ فه‌له‌ستينى و دوو پۆليسى ئيسرائيلى كوژران.
دواى رووداوه‌كه سووپاى ئيسرائيل رێگرى له ئه‌نجامدانى نوێژى هه‌ينى له مزگه‌وتى ئه‌قسا كرد.
له ساڵى 1967ه‌وه تا ئێستا ئه‌وه يه‌كه‌مجاره ئه‌نجامدانى نوێژى هه‌ينى به ته‌واوى له ئه‌قسا قه‌ده‌غه بكرێت.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى فه‌له‌ستينى بڵاويكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سوپاى ئيسرائيل مزگه‌وتى ئه‌قساى وه‌ك ناوچه‌يه‌كى سه‌ربازى ناساندووه و سه‌رجه‌م نوێژخوێنهكانى ده‌ركردووه.
كه‌ناڵى حه‌وتى ته‌له‌ڤزيۆنى ئيسرائيل له‌و باره‌يه‌وه لێدوانى ئه‌ندامێكى كنێست (په‌رله‌مان)ى ئيسرائيلى له حزبى (ماڵى يه‌هودى) بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه داوايكردووه، به ته‌واوى مزگه‌وتى ئه‌قسا له نوێژخوێنه‌كان قه‌ده‌غه بكرێت.
سه‌رچاوه: سكاى نيوز