ئه‌مه‌ریكا راپۆرتی خۆی له‌سه‌ر كوژرانی "به‌غدادی" بڵاوكرده‌وه
ئه‌مه‌ریكا: به‌ڵگه‌ی روون له‌به‌ردستدا نیین
K24 - هه‌ولێر:
جه‌یمس مایتس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی، ئه‌نجامی راپۆرتی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له باره‌ی كوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، خه‌لیفه‌ی رێكخراوی داعش بڵاوكرده‌وه.
جه‌یمس ماتیس رایگه‌یاند، به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی پێویست، ناتوانرێت كوژرانی به‌غدادی پشتڕاست بكه‌نه‌وه.
هه‌رچه‌نده پێشتر وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كوژرانی به‌غدادی راگه‌یاند و روونیكرده‌وه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، له ره‌ققه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رپرسانی داعشییان كردووه‌ته ئامانج، كه به‌غدادییش له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بووه و كوژراوه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، كوژرانی به‌غدادی پشتڕاست ناكاته‌وه.