ناوی دیارترین كاندیده‌كان بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی به‌غدادی ئاشكرا ده‌بێت
داعش لیستێك ناو بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی به‌غدادی ئاماده ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
راپۆرته هه‌واڵه‌كانی ئیتالیا ئاشكرایان كردووه كه لیستێك كاندید بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی "ئه‌بو به‌كر به‌غدادی" رێبه‌ری داعش ئاماده‌كراوه، چونكه مانگی ئایاری رابردووه‌وه هه‌واڵی كوژرانی به‌غدادی بڵاوبووه‌ته‌وه.
ئاژانسی "ئاكی" ئیتالی له سه‌رچاوه ئه‌مریكی و عێراقییه‌كانه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه‌و باسی ژماره‌یه‌ك كه‌س ده‌كات كه ئاژانسه‌كه به كاندیده‌كانی شوێنگره‌وه‌ی به‌غدادی ناویان ده‌بات، كه بۆ رێبه‌رایه‌تیكردنی داعش له داهاتوودا ئاماده‌كراون، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش وه‌ك ته‌كتیكێكی نوێی ئه‌ندامانی داعش بۆ به‌ڕێوه‌بردنی باڵی سه‌ربازی رێكخراوه‌كه داده‌درێت.
له لیسته‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر ناو هه‌ن، دیارترینیان، دوو كه‌سی خه‌ڵكی دوورگه‌ی "لاریۆنین" به ناوه‌كانی "فابیان كلین" ته‌مه‌ن 37 ساڵان و براكه‌ی، به ناوی "جان مایكڵ" ته‌مه‌ن 34 ساڵان.
پێشبینی ده‌كرێت ئێستا فابیان له سووریا بژی، به تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی له تۆمارێكی ده‌نگیدا به‌رپرسیارییه‌تی كوشتارگه‌كه‌ی پارییسی گرتبووه ئه‌ستۆی خۆی.
له لیسته‌كه‌دا كه بۆ شوێنگره‌وه‌ی به‌غدادی ئاماده‌كراوه، دوو ناوی دیكه‌ش هه‌ن، یه‌كێكیان "ئه‌بو محه‌مه‌د شیمالی" سه‌ركرده‌ی داعشه له سووریا و ئه‌وی دیكه‌شیان "جه‌لاله‌دین تونسی" سه‌ركرده‌ی رێكخراوه‌كه‌یه له لیبیا.
ئه‌م هه‌واڵانه له كاتێكدایه، هێشتا ئه‌مریكا و هێزه‌كانی ناوچه‌كه كوژرانی به‌غدادییان پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه‌و تا ئێستاش رێكخراوی داعش به فه‌رمی كوژرانی "خه‌لیفه" كه‌یان رانه‌گه‌یاندووه.