ئه‌ردۆغان: پێويسته وڵاتانى خۆرئاوا له نێوان توركيا و تيرۆريستاندا يه‌كێكيان هه‌ڵبژێرن
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، وڵاتانى خۆرئاواى به دووڕوو و كێشان به دوو پێوانه وه‌سفكرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، وڵاتانى خۆرئاواى به دووڕوو و كێشان به دوو پێوانه وه‌سفكرد، له ئاست ئه‌و هه‌وڵه شكستخواردووه‌ى له 15ى ته‌مموزى ساڵى رابردوو بۆ كوده‌تا له توركيا درا.
ئه‌ردۆغان ئه‌مڕۆ شه‌ممه له وتارێكدا كه له رۆژنامه‌ى گارديانى بريتانى له ساڵيادى يه‌كه‌مى شكستخواردنى كوده‌تاكه‌دا بڵاويكردووه‌ته‌وه، رايگه‌ياندووه، كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ى توركيا خاڵێكى گرنگى گۆڕينى مێژووى ديموكراتييه‌كانه كه توركيا له باره‌ى زۆر له هاوپه‌يمانه‌كانييه‌وه تووشى بێهيواييه‌كى گه‌وره بوو له ئاست هه‌ڵوێستيان له‌مه‌ڕ كوده‌تاكه.
ئه‌ردۆغان له وتاره‌كه‌شيدا هاوپه‌يمانه‌كانى توركياى وه‌ك خيانه‌تكار له هه‌مبه‌ر گه‌لى توركيا وه‌سفكردووه و ئه‌وانه‌ى به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه ستراتيژى "چاوه‌ڕێ بكه و ببينه"يان گرتووه‌ته به‌ر له ئاست رووداوه‌كاندا.
گوتيشى: چاوه‌ڕێكردنى ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ى لايه‌نگرانى رێكخراوى فه‌تحوڵڵا گوله‌ن سه‌ربكه‌وێت نيشانه‌ى پرسيار له باره‌ى پشتيوانى خۆرئاوا بۆ ديموكراسى و ئاسايشى توركيا داده‌نێت.
هه‌روه‌ها له وتاره‌كه‌يدا ئه‌وه‌شى نووسيوه: كه زۆرێك له سه‌ركرده‌كانى رێكخراوه‌كه‌ى گوله‌ن داواى مافى په‌نابه‌رێتيان له خۆرئاوا كردووه و ئه‌و وڵاتانه‌شى كه خۆيان به دۆست و هاوپه‌يمانى ئه‌نقه‌ره ده‌زانن، پێويسته خۆيان يه‌كلا بكه‌نه‌وه يان ئه‌وه‌تا پشتيوانى له سه‌ركه‌وتنى گه‌لى توركيا بكه‌ن و رێزى گه‌لى تورك بگرن، يانيش خۆيان پاڵ بده‌نه لاى تيرۆريستان.
سه‌رۆكى كۆمارى توركيا داواشى له ئه‌مريكا كردووه، گوله‌ن راده‌ستى توركيا بكاته‌وه.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ.