مامۆستايه‌كى زانكۆ: ئه‌گه‌ر ئێران چاكه‌ى لوڕهكانى ده‌وێت با كه‌ڕووبى ئازاد بكات
لوڕستان خەڵكەكەی كوردن و شانازی بە كوردبوونی خۆیانەوە دەكەن.
K24 – هه‌ولێر:
پرسى هه‌ڵبژاردن و به‌شدارى كورد له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران‌دا مژارى سه‌ره‌كى رووماڵى تايبه‌ت به هه‌ڵبژاردنى ئێران بوو له كه‌ناڵى كوردستان 24، هه‌ريه‌ك له هه‌ژار هه‌ورامى، مامۆستاى زانكۆ و شاره‌زا له سيستمى سياسى ئێران و رەحیم فەرەھمەند، كاندیدی رەتكراوەی بازنەی تاران به‌شدارييان له گفتوگۆى تايبه‌ت به پرۆسه‌كه كرد.
لوڕستان
لوڕستان خەڵكەكەی كوردن و شانازی بە كوردبوونی خۆیانەوە دەكەن، بەڵام لەدەرەوە بۆچوونی جیاواز لەسەریان، ھەیە. ھەندێك دەڵێن لوڕەكان خۆیان نەتەوەیەكی سەربەخۆن، فه‌رهه‌نگى ناودارى ده‌هخودا، كه بەنێوبانگترین فه‌رهه‌نگى فارسییە، دەڵێت لوڕەكان ھۆزێكی كۆچەری كوردن، لەشاخەكانی نێوان ئه‌سفەھان و خوزستاندا دەژین.
خه‌ڵكى لوڕستان چى ده‌وێت
بۆ ھەڵبژاردنەكانی خولەی دەیەمی پەرلەمانی ئێرانیش خەڵكی لوڕستان وەكوو زۆربەی پارێزگاكانی رۆژھەڵاتی كوردستان دوو داواكاری سەرەكیان ھەیە، داوایەك بۆ باشكردنی گوزەرانیان، ھاوكات گرنگیدان بە پرسە نەتەوەیی و كلتوورییەكانیان.
بەگوێره‌ى دواین ئاماری ناوەندی ئاماری ئێران رێژەی بێكاری لە لوڕستان لەسەروو %30یە،و لەریزی یەكەمی سەرجەم پارێزگاكانی ئێراندایە. ئەوە لەكاتێكدایە كە تەمەنی ئەو پارێزگایە بۆ پێش لەدایكبوونی مەسیح دەگەڕێتەوە، دەكرا شارێكی گەشتیاری مێژوويی بێت.

جگە لەبێكاری كە خەمی ھەمیشەیی خەڵكی رۆژھەڵاتی كوردستانە، لە لوڕستان داخوازییە كلتووری و نەتەوەییەكان لە كاندیدەكان كەم نین، ئەگەرچی لەم خولەدا لەژێر كاریگەری كۆمەڵگه‌ی مەدەنی سێ كاندید لەو پارێزگایە داوای خوێندن بەزاراوەی لوڕیان كردووە، بەڵام بەشی زۆری كاندیدەكان خۆیان لەو پرسە نادەن.
ئێستا نزیكەی ملیۆنێك و نیو لوڕستانی مافی ئەوەیان ھەیە، مافی دەنگدانیان ھەیە،و بەدوای كاندیدێكدا دەگەڕێن، كە خەمی بژێویان بخوات، ئاوڕێك لە شوناس و مێژوویان بداتەوە.
ئاماری پارێزگای لوڕستان
پارێزگای لوڕستانی رۆژھەڵاتی كوردستان 13-یەمین پارێزگای گەورەی ئێرانە، ناوچەیەكی كوێستانییە، بە دارستان و كوێستانەكانی زاگرۆس دەور دراوە.
ئەو ناوچەیە یەكێك لە كۆنترین ئەو شوێنانەیە كە مرۆڤی تێدا ژیاوە، كۆنی و مێژووی لوڕستان لەئاستێكدایە، كە یەكێك لە چوار مۆزەخانەی ئێران لە لوڕستانە.

ژمارەی دانیشتوان
بە گوێره‌ى دوایین سەرژمێری کە لە ساڵی 2012 لە ئێران کراوە، دانیشتووانی پارێزگای لوڕستان نزیكە یەك ملیۆن و 800 ھەزار ر كەسە، بێگومان ئێستا ژمارەكە لەوە زیاترە، بەڵام لەو كاتەوە لە ئێران سەرژمێری نەكراوە، ئاماری فەرمی لەبەردەستدا نییە.
ژمارەی دەنگدەران
لەهەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەری نزیکەی يه‌ك ملیۆن و 409 ھەزارو 36 كەس مافی دەنگدانیان ھەیە.
لە پارێزگای لورستان 166 كاندید كێبەڕكێ لەسەر 9 كورسی پەرلەمانی ئێران دەكەن، و لە 7 بازنەی ھەڵبژاردنیش دەنگ دەدرێت.
ئەو 166 كاندیدەی لە 9 بازنەی ھەڵبژاردنی پارێزگای لوڕستان كێبڕكێ بۆ چوونە پەرلەمان دەكەن بەمشێوەیە بەسەر 9 بازنەدا دابەشكراون.
بازنەی خوڕەم ئاباد 2 نوێنەر، سڵسلەو دوڵفان 1 نوێنەر، كوھدەشت 1 نوێنەر، ئەلیگودەرز 1 نوێنەر، دروود و ئەزنا 1 نوێنەر، پوڵدوختەر 1 نوێنەر، بروجێرد 2 نوێنەر.
كاندیدی ژن
لەپارێزگای لوڕستانی رۆژھەڵاتی كوردستان ژمارەیەكی زۆر لە ژن كاندید كراون، و كە 9 ژن شیاوبوونیان قبووڵ كراوە، ئێستا كاندیدن و كێبڕكێی چوونە پەرلەمان دەكەن.
سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئێران، هه‌ژار هه‌ورامى شاره‌زا له سيستمى سياسى ئێران، رايگه‌ياند، سيستمى كۆمارى ئيسلامى ئێران سيستمێكى ناچوونيهك و دژ به‌ره و سه‌ره‌تا پێويسته سيستمى كۆمارى له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانى سيستمى ئيسلامى له‌يه‌ك هه‌ڵاوێردرێن چونكه ئه‌سته‌مه ئه‌و دوانه بتوانرێت به‌يه‌كه‌وه پراكتيك بكرێن.

ويلايه‌تى فه‌قيهى ئێران چى بۆ كورد پێيه
گوتيشى: به هۆى رێگرييهكان و ياساى بنه‌ڕه‌تى ئه‌و وڵاته‌وه، كه ده‌سه‌ڵاتى ويلايه‌تى فه‌قيهى مهزههبگهراكانى شيعهى وه‌ك ده‌سه‌ڵاتى پيرۆز و خودايى ناساندووه، هيچ ئيمكانيهتێك بۆ بهديهاتنى سيستمى په‌رله‌مانى له ئێران‌دا نييه و ئه‌وه‌ى رووده‌دات، ته‌نيا هه‌وڵێكى كۆمارى ئيسلامييه بۆ ئه‌وه‌ى ته‌مه‌نى خۆى درێژ بكاته‌وه، چونكه ئه‌وه 37 ساڵه هاووڵاتييانى ئێران ده‌نگ ده‌ده‌ن به‌ڵام ده‌نگدان و به‌شداريكردنيان هيچ مهينهتييهكى سه‌رشانى سووك نه‌كردوون و ئه‌و دادويستى و دادپهروهرييهى ئه‌وان به‌دوايدا ده‌گه‌ڕێن له رێگه‌ى ئه‌و سيستمهوه به‌دى نايه‌ت و ويلايه‌تى فه‌قيهى ئێران نه له رابردوودا و نه له ئێستاشدا هيچى بۆ كورد له هه‌گبه‌دا نه‌بووه.
هه‌ژار هه‌ورامى له باره‌ى به‌شدارى لووڕهكانيشهوه گوتى: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانى كۆمارى ئيسلامى خه‌مى لووڕهكانيانه و ده‌يانه‌وێت خزمه‌تێك پێشكه‌ش به لووڕهكان بكه‌ن، با ئه‌مشه‌و زووتر نييه، كه‌سايه‌تى سياسى و مه‌زهه‌بى لووڕهكان و خه‌ڵكى ئێران، كه مه‌هدى كهڕووبييه له زيندان ئازاد بكه‌ن، كه به‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران ده‌كرێت بڵێن خزمه‌تى لووڕهكانمان كردووه.

خه‌مى ئێرانيانه
له به‌رامبه‌ريشدا كانديدى رهتكراوهى تاران، د. ره‌حيم فه‌رهمه‌ند، رايگه‌ياند، به‌شدارى كورد له پرۆسه‌كه‌دا گرنگه، چونكه ئه‌وان وه‌ك به‌شێك له هاووڵاتييانى ئێرانى داواكارى و خه‌مێكى گه‌وره‌تريان له خه‌مى نه‌ته‌وه‌يى هه‌يه ئه‌ويش خه‌م و داخوازيگهلێكى ئێرانيانهيه كه ده‌كرێت له سايهتى به‌ديهێنانى دادپه‌روه‌رى بۆ ئێرانييه‌كان، دادوه‌رى و مافى زۆرتريش بۆ كوردستان ده‌سته‌به‌ر ببێت.

ئاماده‌كردنى:
پێشكه‌شكردن و گفتوگۆ: گوڵباخ به‌هرامى
راپۆرت: ژيوار ره‌سوڵى.
ئينفۆگرافيك: ديسكى رۆژهه‌ڵات له ژوورى هه‌واڵى كوردستان 24.