پنتاگۆن: فه‌یله‌قی قودسی ئێران گه‌وره‌ترین هۆكاری ناسه‌قامگیرییه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
قاسم به سلێمانی به ئه‌نجامدانی كاری تێكده‌رانه تۆمه‌تبار ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
جه‌نه‌راڵ جۆزیف ڤۆتێل، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، هه‌ڵسووكه‌وته‌كانی ئێران له‌ناوچه‌كه، به‌تایبه‌تیش فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به گاردی كۆماری ئه‌و وڵاته، گه‌وره‌ترین هۆكاری ناسه‌قامگیری درێژخایه‌نن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ڤۆتێل، له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "تامبا بای تایمز" گوتی: "هه‌ژموونی ئێران له ناوچه‌كه پێویسته بخرێته ژێر چاودێری، پێشتریش من و كه‌سانی دیكه‌ش، باسمان له‌وه كردووه، ئێران گه‌وره‌ترین هۆكاری تێكچوونی سه‌قامگیرییه له ناوچه‌كه".
ڤۆتێل گوتیشی: "پێویسته حكوومه‌تی تاران و گه‌لی ئێران له‌یه‌ك جیابكه‌ینه‌وه، گه‌لی ئێران خاوه‌ن فه‌رهه‌نگێكی ده‌وڵه‌مه‌نده و پێگه‌ی خۆی له ناوچه‌كه هه‌یه".
هه‌روه‌ها گوتی: "هه‌رچی حكوومه‌تی ئێران و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانیه‌تی، به‌تایبه‌تیش چالاكییه‌كانی فه‌یله‌قی قودس له ژێر فه‌رمانده‌یی قاسم سلێمانی، گه‌وره‌ترین هۆكاری ناسه‌قامگیری درێژخایه‌نه له ناوچه‌كه".
بازنه‌ی لێدوانه تونده‌كانی به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكا، له دژی چالاكییه‌كان ئێران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان، له فراوانبووندایه، به‌تایبه‌تیش له‌وه‌ته‌ی تره‌مپ له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكادایه، باس له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئێران و ته‌نانه‌ت رووخاندنی حكوومه‌ته‌كه‌شی ده‌كه‌ن.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئیداره‌ی تره‌مپ، به‌رده‌وام ئیداره‌ی ئۆباما تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی وه‌ك پێویست نه‌یتوانیوه رووبه‌ڕووی چالاكییه‌كانی ئێران و كاره تێكده‌رییه‌كانی تاران ببێته‌وه له ناوچه‌كه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، جه‌یمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، هه‌فته‌ی رابردوو رایگه‌یاند، ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران، له كاتێكدا ده‌بێت كه حكوومه‌تی تاران گۆڕابێت.