تره‌مپ: ئه‌و وڵاتانه‌ى پشتيوانى تيرۆريان ده‌كرد خۆيان گيرۆده‌ى بوون
هێزه ئه‌منييه‌كانى ئێران ده‌ستگيركردنى 5 كه‌سيان به تۆمه‌تى هه‌بوونى په‌يوه‌ندى به‌و رووداوانه‌وه راگه‌ياند.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ سه‌ره‌خۆشى له ئێرانييه‌كان كرد و رايگه‌ياند، ئه‌و وڵاتانه‌ى بوونه‌ته پشتيوانى تيرۆر ئێستا بوونه قوربانى ده‌ستى تيرۆر.
ئه‌مڕۆ له تارانى پايته‌ختى ئێران دوو هێرشى تيرۆريستى ئه‌نجامدران.
هێرشى يه‌كه‌ميان كرايه سه‌ر باڵه‌خانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى شوراى كۆمارى ئيسلامى ئێران.
هێرشى دووه‌ميش كرايه سه‌ر مه‌زارى رووحوڵڵا خومه‌ينى دامه‌زرێنه‌رى كۆمارى ئيسلامى ئێران.
له نوێترين پێشهاتدا هێزه ئه‌منييه‌كانى ئێران ده‌ستگيركردنى 5 كه‌سيان به تۆمه‌تى هه‌بوونى په‌يوه‌ندى به‌و رووداوانه‌وه راگه‌ياند.
له يه‌كه‌م كاردانه‌وه‌شيدا دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مريكا له رێى هه‌ژمارى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر جريوه‌يه‌كى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێيدا نووسيويه‌تى: ، ئه‌و وڵاتانه‌ى بوونه‌ته پشتيوانى تيرۆر ئێستا بوونه قوربانى ده‌ستى تيرۆر.
سه‌رچاوه: RT