زه‌ريف: ده‌بێت به‌يه‌كه‌وه‌ به‌ره‌نگارى تيرۆر ببينه‌وه‌

رووداوە تیرۆریستییەكەی ئەمڕۆی تاران دەبێ ھەموو وڵاتانی ناوچەكە ھان بدات، كە بەیەكەوە بەرەنگاری تیرۆریزم ببنەوە.

K24 – هه‌ولێر:

محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رايگه‌ياند، رووداوە تیرۆریستییەكەی ئەمڕۆی تاران دەبێ ھەموو وڵاتانی ناوچەكە ھان بدات، كە بەیەكەوە  بەرەنگاری تیرۆریزم ببنەوە.

زه‌ريف له‌ ميانه‌ى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ توركيا راشيگه‌ياند، دۆخی ناوچەكە پێویستی بە گفتوگۆكردن ھەیە.

سەرلە بەیانی ئەمڕۆ دوو ھێرشی جیاواز ئێرانیان ھەژاند، ھێرشی یەكەم چەند چەكدارێك لە ناو پەرلەمانی ئێران ئەنجامیاندا و خۆشیان تەقاندەوە، چەند تەقینەوەیەكیش لەسەر گۆڕی روحوڵڵا خومەینی، دامەزرێنەری كۆماری ئیسلامی ئێران روویدا، لە ئەنجامی ھەردوو ھێرشەكەدا 12 كەس كوژران و زیاتر لە 40 كەسیش بریندار بوون. داعشیش بەرپرسیارییەتی خۆی لەو ھێرشانە راگەیاند.