لە تاران بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەكان تاوتوێ دەكرێت
زۆرترین ماددەی هۆشبەری جیهان لە ئەفغانستان بەرهەم دێت
K24 - تاران
بە بەشداریی جێگری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی بەرەنگار بوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە تارانی پایتەختی ئێران بەڕێوەچوو. زۆرترین ماددەی هۆشبەری جیهان لە ئەفغانستان بەرهەم دێت و ئێران وەک یەکەم هێڵی پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان گرینگییەکی زۆری بۆ رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هەیە.