رووسيا و يه‌كێتى ئه‌وروپا پابه‌ندى رێككه‌وتنى ناووكى ئێرانن
فێدریکا مۆگرینی رایگەیاند، ویستی ئەمریکا بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە بە باش دەزانێت.
K24 – هه‌ولێر:
بەڕێوبەری سیاسه‌تی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا سەردانی ئەمریکای کرد و له باره‌ى درێژه‌دان به رێككه‌وتنى ناووكى نێوان ئێران و وڵاتانى پێنج كۆ يه‌ك له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا كۆبوويه‌وه.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، فێدریکا مۆگرینی رایگەیاند، ویستی ئەمریکا بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە بە باش دەزانێت.
هاوكات باڵیۆزی رووسیاش لە ئەمریکا رایگەیاند، رووسیا و ئەمریکا لەبارەی ئەو رێککەوتنە بۆچوونەکانیان لە یەک نزیکن.