واشنتن سزا به‌سه‌ر 18 گرووپ و كه‌سایه‌تی ئێرانی‌دا ده‌سه‌پێنێت
"ئێران بووه‌ته هۆی ناسه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست"
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، سزای ئابووری به‌سه‌ر 18 گرووپ و كه‌سایه‌تی ئێرانی‌دا سه‌پاند، كه هه‌ندێكیان په‌یوه‌ندییان به چالاكی و به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كانی تارانه‌وه هه‌یه.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا، سه‌پاندنی ئه‌و سزا ئابوورییه نوێیانه، به هۆی به‌رده‌وامبوونه به په‌ره‌پێدانی مووشه‌كه بالیستییه‌كان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا، دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌كی رێگه‌ناده‌ن ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی و نابێت چیدیكه تاران به‌رده‌وامی به تاقیكردنه‌وه و په‌ره‌پێدانی مووشه‌كی بالیستی بدات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هاوكات ئێران به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، كه به‌رده‌وام چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن داوه و ئه‌و كه‌مینه شیعه‌یه له یه‌مه‌نه‌وه به چه‌كی ئێرانی، په‌لاماری سعوودیه ده‌ده‌ن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئێران پاڵپشتی میلیشیاكانی عێراقی كردووه كه منداڵان ده‌هێنێته ریزه‌كانی خۆیان و چه‌كدارییان ده‌كه‌ن.