"به هه‌موومان داعشمان له مووسڵ وه‌ده‌رنا"
"ململانێ سیاسییه‌كان نابنه هۆی ره‌چاونه‌كردنی رۆڵی پێشمه‌رگه"
K24 - هه‌ولێر:
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق رەتیكردەوە بەھۆی كێشە سیاسییەكانەوە، لە رۆڵی ھێزەكانی پێشمەرگە لە كۆنتڕۆڵكردنەوەی موسڵ، كەمبكاتەوە.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ رایگەیاند، بە ھەوڵی ھەموو لایەك داعشمان لە موسڵ وەدەرنا، ھەماھەنگییەكی زۆر باشیش لەنێوان ھێزەكانی عێراق و پێشمەرگەدا ھەبووە و ھەیە، نابێت كێشە سیاسییەكانیش وامان لێبكەن لە رۆڵی ئەوانە كەمبكەینەوە كە گیانی خۆیان بەختكرد.
ھەروەھا گوتی:" ھەرگیز رێگە بەھیچ لایەك نادەین، عێراق بگێڕێتەوە دواوە و ئه‌وانه‌ی پیلانگێڕ بوون و دووبەرەكییان درووست ده‌كرد نیازەكانیان ئاشكرابوو".