له به‌ريتانيا تاوانه‌كانى ده‌مارگيرى ئاينى روو له هه‌ڵكشانن
ئێمه به‌رده‌وامين له‌سه‌ر رێبازى چاكه و ئاشتيخوازى خۆمان.
K24 – هه‌ولێر:
رێبه‌ره ئاينييه‌كانى ئيسلام له بريتانيا هۆشداريان دا له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى تاوانه‌كانى رق لێبوونه‌وه و ده‌مارگيرى دژ به موسڵمانه‌كان له‌و وڵاته‌دا.
له‌و باره‌يه‌وه پۆليسى شارى له‌نده‌ن ئاشكرايكرد، ئه‌مساڵ تاوانه‌كانى دژ به موسڵمانه‌كان به رێژه‌ى له سه‌دا 13 زياديانكردووه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵى پێشوودا.
مانگى رابردوو، هاووڵاتييه‌كى موسڵمانى بريتانى كوژرا و 9ى ديكه بريندار بوون، له ئاكامى هێرشى شوفێرێكى بريتانى بۆ سه‌ر ريزى نوێژخوێنان له نزيك مزگه‌وتێكى ناوچه‌ى ڤينسبرى پاركى خۆرهه‌ڵاتى له‌نده‌ن.
پێشتريش هۆشدارى درابوو له سه‌رهه‌ڵدانى شه‌پۆلێكى دهرمارگيرى ئاينى دژ به موسڵمانه‌كانى بريتانيا.
له‌و ميانه‌يه‌دا له ناوه‌ڕاستى 2014 رێكخراوى تيل ماماى بريتانيا بڵاويكردبوويه‌وه، كه رێژه‌ى تاوانه‌كان له سه‌دا 10 زياديانكردووه.
ئه‌و رێكخراوه راشيگه‌ياندبوو، زۆرترين ئه‌و تاوانانه به‌رامبه‌ر به ژنانێك ئه‌نجامده‌درێن كه داپۆشراوون.
له راپۆرتێكدا كه ئه‌مڕۆ بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه‌ناڵى بى بى سى بريتانى ئاشكرايكردووه، ئه‌مساڵ توندوتيژى و دهرمارگيرى ئاينى به‌رامبه‌ر به موسڵمانه‌كان به رێژه‌ى له سه‌دا 13 زياديكردووه.
محه‌ممه‌د ئيسحاق، پێشنوێژى مزگه‌وتى ناوچه‌ى ڤينسبرى پاركى خۆرهه‌ڵاتى له‌نده‌ن، به كه‌ناڵه‌كه‌ى راگه‌ياندووه، ئێمه به‌رده‌وامين له‌سه‌ر رێبازى چاكه و ئاشتيخوازى خۆمان.
نهاد محه‌ممه‌د يه‌كێكه له‌و ژنانه‌ى له شه‌وى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر مزگه‌وته‌كه له ناو مزگه‌وته‌كه بووه و به بى بى سى راگه‌ياند، ئه‌و شه‌وه ترسێكى گه‌وره له ئارادابوو، هه‌موان راياندهكرد، ئێمه ژماره‌يه‌ك ژن بووين تا به‌ره به‌يان له ناو هۆڵى مزگه‌وتدا گيرمان خواردبوو و زۆر ده‌ترساين.
بى بى سى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه، دواى هێرشه‌كانى له‌نده‌ن و مانچسته‌ر ديارده‌ى توندوتيژى و توندڕه‌وى و ده‌مارگيرى به‌رامبه‌ر به موسڵمانه‌كان زياديكردووه، به‌ڵام هێشتا ئه‌وان له‌و گه‌ڕه‌كه‌ى خۆرهه‌ڵاتى له‌نده‌ن سوورن له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى گيانى ئاشتى و به‌يه‌كه‌وه ژيان و ره‌تكردنه‌وه‌ى ده‌مارگيرى ئاينى.