سيناتۆرێكى كۆمارييه‌كان به‌رگرى له ركابه‌ره ديموكراته‌كه‌ى ده‌كات
به‌م دواييانه رووبه‌ڕووى شه‌پۆلێكى ده‌مارگيرى و توندڕه‌وى ئاينى بووه‌ته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
جيك فليك سيناتۆرى پارتى كۆمارييه‌كان له ويلايه‌تى ئه‌ريزۆناى ئه‌مريكا پشتيوانى خۆى بۆ ركابه‌ره موسڵمانه‌كه‌ى له پارتى ديموكراتييه‌كان ده‌ربڕى كه به‌م دواييانه رووبه‌ڕووى شه‌پۆلێكى ده‌مارگيرى و توندڕه‌وى ئاينى بووه‌ته‌وه.
ديدرا عه‌بود، يه‌كێكه له ژنه پارێزه‌ره موسڵمانه‌كانى سه‌ر به ديموكراته‌كان، به هۆى درووشمه‌كه‌يه‌وه كه داواى جياكردنه‌وه‌ى كڵێسه‌ى له ده‌وڵه‌ت كردبوو، له فه‌يسبووك و وێنه‌ى ده‌ستوورى ئه‌مريكى دانابوو، رووبه‌ڕووى شه‌پۆلێك هێرشى ده‌مارگيرانه‌ى ئاينى بوويه‌وه.
له به‌رامبه‌ردا سيناتۆرى ركابه‌رى له پارتى كۆمارييه‌كان جيك فليك له رێى تويته‌ره‌وه پشتيوانى خۆى بۆ ديدرا ده‌ربڕيوه و نيگه‌رانى خۆيشى له‌و هه‌ڵمه‌ته راگه‌ياندووه كه به هۆى ئاينه‌وه ده‌كرێته سه‌ر ئه‌و كانديده‌ى پارتى ديموكراته‌كان.
ديدرا عه‌بود، له فه‌يسبووك نووسيى بووى باوانى دامه‌زرێنه‌ر به ژيرى خۆيان كڵێسه‌يان له ده‌وڵه‌تى ئه‌م نه‌ته‌وه‌يه جياكردبوويه‌وه. ئه‌م هه‌نگاوه هه‌ردوو دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت و ئاين ده‌پارێزێت. ئاين له ده‌ستتێوه‌ردانى حكومه‌ت و حكومه‌تيش له ده‌ستتێوه‌ردانى ئاين ده‌پارێزێت.
له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك ژماره‌يه‌ك له به‌كارهێنه‌ران له ژێر ئه‌و پۆسته‌ى ديدرا عه‌بود، نووسيويانه: له حكومه‌تى ئێمه‌دا جێگه‌ى موسڵمانێك نابێته‌وه.