توركيا: نابێت حه‌شد بچێته ته‌له‌عفه‌ره‌وه
به‌شێكى دانيشتوانه‌كه‌ى توركمانن
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى توركيا ره‌تيكرده‌وه، رازى بێت چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى به‌شدارى له پرۆسه‌ى كۆنترۆڵكردنى ته‌له‌عفه‌ر بكه‌ن.
ته‌له‌عفه‌ر، كه به‌شێكى دانيشتوانه‌كه‌ى توركمانن، بووه‌ته دواين ناوه‌ندى ستراتيژى داعش له سنوورى مووسڵدا.
ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى، گه‌مارۆى شارۆچكه‌ى تهلهعفهريان داوه و ده‌يانه‌وێت ناوچه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆى درووستبوونى نيگه‌رانى لاى توركيا.
ئيبراهيم كالين، وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى توركيا رايگه‌ياند، ئێمه به‌شداريكردنى حه‌شدى شه‌عبى له كۆنترۆڵكردنى ته‌له‌عفه‌ر ره‌تده‌كه‌ينه‌وه.
پێشتر سه‌رۆكى كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان حه‌شدى شه‌عبى وه‌ك رێكخراوێكى تيرۆريست وه‌سفكردبوو و هۆشدارى ئه‌وه‌شى دابوو كه نابێت ئه‌و ميليشيايه بچێته ناو ته‌له‌عفه‌ره‌وه.