زێبارى ئامارێكى مه‌ترسيدارى شه‌ڕى مووسڵ بڵاوكرده‌وه
حكومه‌تى عێراق هيچ ئامارێكى بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى پێشووى عێراق هۆشيار زێبارى رايگه‌ياند، به گوێره‌ى زانيارييه هه‌واڵگرييه‌كانى كورد، له شه‌ڕى مووسڵدا 40 هه‌زار مه‌ده‌نى گيانيان له‌ده‌ستداوه و زيانێكى زۆرى مرۆيى و ماددى به‌ر ژێر خانى شاره‌كه كه‌وتووه.
نزيكه‌ى دوو هه‌فته پێش ئێستا سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى له مووسڵ سه‌ركه‌وتنى يه‌كجاره‌كى به‌سه‌ر داعشدا راگه‌ياند. دواى ئه‌وه‌ى شه‌ڕى كۆنترۆڵكردنى شاره‌كه زياتر له 9 مانگى خاياند.
تا ئێستا حكومه‌تى عێراق ئامارى وردى زيانه گيانى و ماڵييه‌كانى شه‌ڕى مووسڵى رانه‌گه‌ياندووه، كه به هۆى بۆردومانى به‌رده‌وامى فڕۆكه‌كانى هاوپه‌يمانێتى دژى داعش و سوپاى عێراقه‌وه شاره‌كه بووه‌ته وێرانه.
زێبارى له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ى ئيندبندنتى بريتانى ئه‌وه‌شى گوتوه: هێشتا زۆرێك له ته‌رمى كوژراووهكان له ژێر داروپه‌ردووى خان و بينا رووخاوه‌كاندا ماوه و دانيشتووانى شاره‌كه رووبه‌ڕووى ناسۆر و نه‌هامه‌تى زۆر بوونه‌ته‌وه.
به گوێره‌ى لێدوانى زێبارى، له شه‌ڕى مووسڵدا 40 هه‌زار هاووڵاتى مه‌ده‌نى كوژراوون و زۆربه‌شيان له ئاكامى بۆردومانى پۆليسى ئيتحادى و بۆردومانى فڕۆكه‌كان و هێرشه‌كانى داعش كوژراوون.
هۆشيار زێبارى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، پۆليسى ئيتيحادى به تۆپى قورس بۆردومانى چڕى خۆرئاواى مووسڵى كردووه و به‌و هۆيه‌وه ژێر خانى شاره‌كه‌ى هه‌ڵته‌كاندووه.
داعش له 2014دا ده‌ستى به‌سه‌ر مووسڵدا گرت و له 17ى ئۆكتۆبه‌رى 2016 پرۆسه‌ى كۆنترۆڵكردنى شاره‌كه ده‌ستيپێكرد و به‌و هۆيه‌وه زياتر له 900 هه‌زار هاووڵاتى ئاواره بوون.
هۆشيار زێبارى حكومه‌تى عێراقيشى به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه وه‌ك پێويست نه‌چووه به ته‌نگ هاوكاريكردنى ئاواره و لێقه‌وماوانى شه‌ڕه‌كه‌وه.
سوپاى عێراق رايگه‌ياندووه، له شه‌ڕى مووسڵدا 23 هه‌زار چه‌كدارى داعش كوژراوون، به‌ڵام له باره‌ى زيانى گيانى مه‌ده‌نييه‌كانه‌وه هيچ زانيارييه‌كى رانه‌گه‌ياندووه.
وێڕاى كۆنترۆڵكردنى مووسڵ، هێشتا ته‌له‌عفه‌ر به ده‌ست چه‌كدارانى داعشه‌وه ماوه و له سنوورى كه‌ركووكيش شارۆچكه‌ى حه‌ويجه هێشتا له ده‌ست داعشدايه.