له هيندستان سزاى كوشتنى مانگايهك حه‌وت ئه‌وه‌نده‌ى كوشتنى مرۆڤێكه
توندوتيژى ئاينى رووى له هه‌ڵكشانه.
K24 – هه‌ولێر:
دادوه‌رێكى شارى دلهى شوفێرێكى به دوو ساڵ زيندانى حوكمدا به هۆى ئه‌وه‌ى له رووداوێكى هاتوچۆدا پايسكيلسوارێكى كوشتبوو، يه‌كێكى ديكه‌شى بريندار كردبوو، ئه‌گه‌ر قوربانييه‌كه مانگايهك بوايه، ئه‌وا سزاكه‌ى ده‌گه‌يشته 14 ساڵ زيندانى.
سانجيف كومار، دادوه‌رى دادگاى دلهى گوتى: سزاى كوشتنى مانگا زيندانييه بۆ ماوه‌ى پێنج يان حه‌وت ياخود چوارده ساڵ به گوێره‌ى جياوازى ويلايه‌ته‌كانى هيند، به‌ڵام سزاى كوشتنى كه‌سێك له رووداوى هاتوچۆدا يان به هۆى فهرامۆشييهوه ته‌نيا دوو ساڵ زيندانييه.
سه‌رۆك وه‌زيرانى هيندستان ناريندرا مودى، رايگه‌ياند، ناكرێت له ژێر هيچ پاساوێكدا به‌رامبه‌ر به تاوان و توندوتيژى لێبورده بين.
سه‌رۆك وه‌زيران داواشى له سه‌رۆكى حكومه‌ته خۆجێيهكانى هيندستان كرد، به‌و په‌ڕى توندييهوه رووبه‌ڕووى ئه‌وانه ببنه‌وه كه ياسا پێشێل ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها داوايكرد، هه‌موو لايه‌ك هاوكارى بكه‌ن بۆ سه‌رخستنى هه‌وڵه‌كانى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندڕه‌وى ئاينى، كه له وڵاته‌كه‌يدا رووى له هه‌ڵكشانه.