گوته‌بێژی كۆشكی سپی ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه
ناكۆكی له‌گه‌ڵ تره‌مپ هه‌بووه
K24 - هه‌ولێر:
كه‌مێك به‌ر له ئێستا، شۆن سپایسه‌ر، گوته‌بێژی كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا، ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆی له پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا، گوته‌بێژی كۆشكی سپی ناكۆكی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكادا هه‌بووه له‌سه‌ر دیاریكردنی ئه‌نتۆنی سكارامۆچی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆشكی سپی.
ئه‌نتۆنی سكاراموچی، پسپۆڕی داراییه و له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی دۆناڵد تره‌مپ بۆ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆكردنه‌وه‌ی به‌خشینه داراییه‌كان بووه.
ته‌له‌ڤزیۆنی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆشكی سپی رایگه‌یاند، هه‌رچه‌نده تره‌مپ داوای له شۆن سپایسه‌ر كردووه له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و سووربووه له‌سه‌ر واز هێنان له كاره‌كه‌ی.
