پەرلەمانتارێكی یەكێتی ئەوروپا: گەلی كورد شایانی سەربەخۆییە
پێویستە یەكێتی ئەوروپا بەتەواوی پاڵپشتی ئەو ھەوڵە دیموكراسیهی كوردستان بكات
K24 - برۆكسل:
پەرلەمانتاری یەكێتی ئەوروپا و نوێنەری بەلجیكا، مارك دێمێسمایكەر خۆشحاڵی خۆی لەسەر پرسی سەربەخۆیی ھەرێمی كوردستان و ریفراندۆم دەربڕی و رایگەیاند، كە پێویستە یەكێتی ئەوروپا بەتەواوی پاڵپشتی ئەو ھەوڵە دیموكراسیهی كوردستان بكات, بۆ ئەوەی بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن بەو شێوازه دیموكراسیە.
گوتیشی: "گەلی كورد شایانی سەربەخۆییە و خۆی پاڵپشتی لە سەربەخۆیی ھەرێمی كوردستان دەكات".
گوتیشی دەبێت گفتوگۆیەكی باشی لەسەر بكرێت لە كوردستان و تەواوی خەڵكی سنووری جوگرافی كوردستان بەشداربن و پرسەكەیان بۆ روون بكرێتەوە.